
لۆگۆى یه‌كێتیى نیشتمانيى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 28ى ئاب، ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له شارى سلێمانى كۆده‌بێته‌وه.
مستەفا چاوڕەش، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگه‌یاند، “كاتژمێر 11:00ى پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نى سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی بارودۆخی ئێستای بەغدا کۆدەبێتەوە”.
به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند بابه‌تێك گفتوگۆیان لێوه‌ده‌كرێت كه گرنگترینیان بریتین له، “دۆخى ئێستاى عێراق و رۆڵى یه‌كێتى له‌م دۆخه‌دا، بارودۆخى گوزه‌رانى هاووڵاتییان و راسپارده‌كانى دیدارى یه‌كێتى كه ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌چوو”.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌كاتێكدایه كه عێراق به دۆخێكى سیاسى ناجێگیردا تێده‌په‌ڕێت، چونكه له‌دواى هه‌ڵبژاردنى 10ى تشرینى یه‌كه‌مى 2021 رووبه‌ڕووى گرژى و ئاڵۆزى بووه‌ته‌وه و تاوه‌كو ئێستا نه‌توانراوه حكومه‌ت پێكبهێنرێت. له ئێستاشدا لایه‌نگرانى موقته‌دا سه‌در ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌رى عێراقیان به‌ته‌واوه‌تى په‌كخستووه به‌هۆى خۆپیشاندانه‌كانیانه‌وه.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
18كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
20كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









