له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێردا 3 هه‌زار و 358 جار ئاگر له ئه‌مازۆن كه‌وتووه‌ته‌وه

ئاگر كه‌وتنه‌وه له ئه‌مازۆن له ساڵى 2019 | فۆتۆ: Belga
SNN
نوێترین راپۆرتى په‌یمانگاى سپه‌یس بۆ توێژینه‌وه نیشانیده‌دات، رێژه‌ى كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگر له دارستانى ئه‌مازۆن له دوو هه‌فته‌ى رابردوودا سێ جار زیاتره له‌و رێژه‌یه‌ى له دوو ساڵى رابردوودا تۆمار كرا.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه له نوێترین راپۆرتى په‌یمانگاى سپه‌یس بۆ توێژینه‌وه (INPE) بڵاوكراونه‌ته‌وه، “كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگرى سروشتى له دارستانى ئه‌مازۆن ریكۆردێكى نوێى تۆمار كردووه، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌و رێژه‌یه له 15 ساڵى رابردوودا تۆمار نه‌كراوه. له ماوه‌ى ته‌نیا یه‌ك شه‌وڕۆژدا 3 هه‌زار و 358 ئاگر له‌ناو دارستانه‌كه‌دا كه‌وتوونه‌ته‌وه.
هاوكات به‌پێى زانیارییه‌كانى رۆژنامه‌ى دى مۆرگنى به‌لژیكى، “مه‌ترسییه‌كى گه‌وره له‌سه‌ر ئه‌مازۆن هه‌یه و ئه‌و ئامارانه‌ى ئاگر كه‌وتنه‌وه كه تۆماركراون سێ جار له‌و رێژه‌یه زیاترن كه له ساڵى 2019 تۆمار كران و بوونه هۆكارى گه‌وره‌ترین ئاگر له‌مێژووى ئه‌مازۆندا و سووتانى ملیۆنان هێكتار زه‌وى”.
ئه‌لبێرتۆ سێتزار، به‌ڕێوه‌به‌رى په‌یمانگاى سپه‌یس بۆ توێژینه‌وه له‌باره‌ى زۆربوونى حاڵه‌ته‌كانى ئاگر كه‌وتنه‌وه ده‌ڵێت: “له ساڵى 2007ه‌وه تاوه‌كو ئێستا ئاماره‌كانى ئاگر كه‌وتنه‌وه‌ى هۆكار نادیار هێنده‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه زۆر نه‌بوون”.
وتیشى: “مانگى رابردوو 24 هه‌زار و 124 ئاگر له رێگه‌ى مانگه ده‌ستكرده‌كانه‌وه وێنه‌گیراون”.
له مێژووى ئه‌مازۆندا له ساڵى 2019 گه‌وره‌ترین رووداوى ئاگر كه‌وتنه‌وه تۆماركرا كه له مانگى كانونى یه‌كه‌مه‌وه ده‌ستیپێكردوو و تاوه‌كو تشرینى یه‌كه‌م درێژه‌ى كێشا، بووه هۆكارى سووتاندنى 906 هه‌زار هێكتار دارستا و زیانى 900 ملیار دۆلارى لێكه‌وته‌وه.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









