“سه‌رۆكى یه‌كێتى ده‌ستپێشخه‌رییه‌كى نوێ بۆ هێوركردنه‌وه‌ى دۆخى عێراق راده‌گه‌یه‌نێت”

سۆزان مەنسور، وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق | فۆتۆ: Rudaw
SNN – عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، تاوه‌كو دوای كۆتاییهاتنی مەراسیمەكانی چلەی ئیمام حسێن هیچ كۆبوونەوەیەكی پەرلەمان بەڕێوەناچێت، ده‌شڵێت: “سەرۆك بافڵ لەهەوڵی زیاتر هێوركردنەوەی دۆخەكەدایە”.
سۆزان مەنسور، وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی راگەیاند، “هه‌موومان بینیمان هەفتەی رابردوو دۆخی سیاسی لە عێراق گەیشتە ئاستی پێكدادان و تەنانەت خوێنیشڕژا. ئەوەى روویدا خواستی ئێمە نەبوو لە یەكێتیی نشتیمانیی كوردستان و خودی سەرۆك بافڵ زۆر بەمە نیگه‌رانبوو. لە ئێستاشدا هه‌رچه‌نده بەجۆرێك لە جۆرەكان دۆخەكە خەریكە بەرەو هێوربوونەوەی هەنگاو دەنێت، بەڵام هێشتا دۆخەكە زۆر ئەوەنییە كە متمانەی پێبكەین”.
له باره‌ى هه‌وڵه‌كانى سه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وه‌ك یه‌كێك له سه‌ركرده سیاسییه‌كانى عێراق بۆ هێوركردنه‌وه‌ى دۆخه‌كه وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، “لەم دۆخە ئاڵۆزەدا بەردەوام سەرۆك بافڵ لەسەر هێڵ بووە لەگەڵ هێزو و لایەنە سیاسییە عێراقییەكان چ لە بەغدا بووبێت یان له سلێمانى و دەرگای ماڵی مام جەلالی بەرووی هێز و لایەنە سیاسییەكان كردووەتەوە”.
به وته‌ى سۆزان مه‌نسور، “لە ئێستادا سه‌رۆكى یه‌كێتیى نیشتمانیی كوردستان دەستپێشخەرییەكی دیكەی راگەیاندووە كە بە ئاراستەی زیاتر هێوركردنەوەی دۆخەكە هەنگاو دەنێت بۆ ئەوەی دواجار لایەنە سیاسییەكان بگەن ئەو بڕوایەی كە دەبێت بە گفتوگۆ كێشەكان چارەسەر بكەن”.
شه‌وى رابردوو هه‌ینى 2ى ئه‌یلول، سه‌ركرده‌كانى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى له‌ماڵى نورى مالكى، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا له به‌غدا كۆبوونه‌وه و تاوتوێى دۆخى سیاسى عێراقیان كرد و به‌پێى زانیارییه‌كانى میدیاكانى عێراق، “له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌ركرده‌كانى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى رێككه‌وتوون چالاكییه‌كانیان و كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان تاوه‌كو دواى كۆتایی هاتنى چله‌ى ماته‌مینى ئیمام حسێن دوابخه‌ن و دانیشتنى په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌نه‌چێت تا ئه‌و كاته”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
2كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
4كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
2كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
4كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









