بانكى ناوه‌ندى عێراق به‌رزترین رێژه‌ى له فرۆشتنى دۆلاردا تۆمار كرد
SNN
مانگى رابردوو بانكى ناوه‌ندى عێراق زیاتر له پێنج ملیار دۆلارى فرۆشتووه و شاره‌زایه‌كى ئابووریش ئه‌م رێژه‌یه له فرۆشتن به، “مه‌ترسیدار” ناوده‌بات.
نه‌بیل مه‌رسومى، شاره‌زایی بوارى ئابوورى عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه 3ى ئاب، رایگه‌یاند، “مانى رابردوو (ئاب) بانكى ناوه‌ندى عێراق 5 ملیار و 530 ملیۆن دۆلارى فرۆشتووه و ئه‌و رێژه‌یه‌ش گه‌وره‌ترین رێژه‌یه له فرۆشتن كه تاوه‌كو ئێستا تۆماركرابێت”.
له‌باره‌ى ورده‌كارى خه‌رجكردنى پاره‌كه‌وه ئه‌و شاره‌زا ئابوورییه ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، “5 ملیار و 696 ملیۆن دۆلار قه‌رزى به‌ڵگه‌نامه‌یی بووه بۆ كڕنى كه‌لوپه‌ل و 834 ملیۆن دۆلارى پاره‌كه‌ش به‌شێوه‌ى كاش فرۆشنراوه. 65٪ى داهاتى نه‌وتى مانگى پێشووش كه 9 ملیار و 784 ملیۆن دۆلار بووه فرۆشراوه و ئه‌م قه‌باره‌ش زۆر گه‌وره‌یه”.
به وته‌ى ئه‌و شاره‌زا ئابوورییه، “بڕى 20 ملیار دۆلار له‌ڕێگه‌ى هاورده‌كردنى كه‌لوپه‌ل رێگه‌ى ده‌روازه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه چووه‌ته ده‌ره‌وه و ئه‌مه‌ش مه‌ترسیداره”.
قسه‌كانى ئه‌و شاره‌زا ئابوورییه له‌كاتێكدایه كه رۆژى هه‌ینى 8ى ئاب، باسم خه‌شان، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق راگه‌یاند، “به‌ڵگه‌ى پێویستمان له‌به‌رده‌ستدایه كه له‌ئێستادا بانكى ناوه‌ندیى عێراق سه‌رقاڵى زیادكردنی فرۆشتنی دراوى قورسه و له گه‌نده‌ڵى تێوه‌گلاوه، له‌راستیدا ئه‌وه‌ى ئێستا ئه‌وان ده‌یكه‌ن بریتیه له فرۆشتنى عێراق”.
به وته‌ى ئه‌و په‌رله‌مانتاره، “له چه‌ند رۆژى داهاتوودا ته‌واوى به‌ڵگه‌كان بڵاوده‌كه‌نه‌وه و ده‌یسه‌لمێنن كه بانكى ناوه‌ندیى عێراق له گه‌نده‌ڵییه‌وه تێوه‌گلاوه و دراوى قورسى عێراق ده‌به‌نه ده‌ره‌وه و كار بۆ وێرانكردنى ئابوورى عێراق ده‌كه‌ن”.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه عه‌بدولڕه‌حمان مه‌شهه‌دانی، ئابووریناسى عێراق گومانى خۆى نه‌شارده‌وه و رایگه‌یاند، “ئه‌وه‌ى ئێستا رووده‌دات و بانكى ناوه‌ندیى ژماره‌یه‌كى زۆر دۆلار ده‌فرۆشێت كه به‌راورد به قه‌باره‌ى هه‌نارده‌ى دۆلار زیاتره بابه‌تێكى گوماناوییه”.









