تەنها لە %50ی پێداویستی غازی شل بۆ سلێمانی دابیندەكرێت و بڕێكی زۆری بە بازرگانی دەفرۆشرێت

0
373

SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی لیژنەی وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات لە ئێستادا رۆژانە هەزار و 500 تۆن غازی شل بەرهەم دەهێندرێت، لەو بڕە غازەش 250 تۆن بۆ پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین دابیندەكرێت، بەڵام بەتەنها پاریزگای هەولێر 300 تۆن بۆ دابیندەكرێت و پارێزگای دهۆكیش بڕی 150 تۆن، بۆیە ئەو غازەی بۆ پارێزگای سلێمانی دابیندەكرێت تەنها بەشی لە %50ی پێداویستی سنورەكەیە.

كەریم عەلی، سەرۆكی لیژنەی وەزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: كۆمپانیای ساوزكوردستان لەڕێگەی كۆمپانیای دانەغازەوە رۆژانە هەزار و 50 تۆن غازی شل بەرهەمدەهێنێت؛ لەو بڕەغازەش 300 تۆنی بە بازرگانی دەفرۆشێت و 750 تۆنیشی دابەشی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دەكات، بەجۆرێك بۆ پاریزگای سلێمانی و هەلچەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی گەرمیان و ڕاپەڕین بڕی 250 تۆن و پارێزگای هەولێر 300 تۆن و پاریزگای دهۆكیش بڕی 150 تۆن دابیندەكرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو بڕە غازەی بۆ سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین دیاریكراوە بڕێكی كەمە و تەنها بەشی لە %50ی پێداویستی سنورەكە دەكات، چونكە ئێمە داوامانكردووە كەرۆژانە 500 تۆنی غازی شل بۆ پارێزگای سلێممانی و دەوروبەری دابینبكرێت، بەڵام تەنها 250 تۆن دابیندەكرێت ئەو بڕە زیاتر نەكرێت لە وەرزی زستان گرفتی زیاتر ڕوودەدەن.

سەرۆكی لیژنەی وەزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سڵمانی ئەوەشی خستەڕوو، داوامان كردووە باجی زیاتر بخرێتە سەر هەناردەی غاز بۆ ئەوەی ئەوەشی بە بازرگانی دەفرۆشێت، لەنێوخۆدا بە بازرگانی بفرۆشرێت، چونكە ئەگەر ئێستا كەمی غاز كێشەی زۆریش دروستنەكات، ئەوە مانگەكانی داهاتوو لەگەڵ هاتنی سەرمادا قەیرانی زۆر دروستدەكات.

لە ئێستادا نرخی بوتلێك غازی ماڵان لەڕێگەی بریكارەكانی غازەوە بە بڕی هەشت هەزار و 500 دینار بەهاووڵاتیان دەفرۆشرێت، هاوكات لە هەندێك وێستگەی سوتمەنی غازی بازرگانیش دەفرۆشرێت كە هەر بوتڵێك غازی بازرگانی لە نێوان 10 بۆ 12 هەزار دینار دەفرۆشرێت بە هاووڵاتییان.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this