“مه‌سرور بارزانى به‌س بڕیار ده‌رئه‌كات و ناپرسێته‌وه بزانێت پاره هه‌یه یان نا”

عه‌لى حه‌مه‌ساڵح، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان | فۆتۆ: په‌رله‌مانى كوردستان
SNN
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى كوردستان ورده‌كارى خه‌رجى و داهاتى سلێمانى ده‌خاته‌ڕوو و ده‌شڵێت: “سه‌رۆكى حكومه‌ت بڕیارى جێبه‌جێكردن بۆ پرۆژه ده‌رده‌كات، به‌ڵام ده‌ڵێت: بڕۆن له پاره‌ى سلێمانى جێبه‌جێى بكه‌ن”.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 4ى ئه‌یول، عه‌لى حه‌مه‌ساڵح، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له په‌رله‌مانى كوردستان له نوێترین لێدوانى میدیاییدا رایگه‌یاند، “له‌سه‌ر پارێزگاى سلێمانى پێویسته مانگانه له داهاتى ناوخۆى خۆى 75 ملیار دینار بۆ مووچە، 15 ملیار دینار بۆ دامەزراوە سیادیەكانی هەرێم ته‌رخانبكات، واته مانگانه 120 ملیار دینارى ته‌نیا بۆ ئه‌م دوو بابه‌ته پێویسته. ئه‌مه به زانینى ئه‌و راستییه‌ى كه داهاتى ناوخۆى سلێمانى ته‌نیا مانگانە 80 ملیار دینارە. ئه‌مه‌ش واتا مانگانه 30 بۆ 35 ملیار دینار داهاته‌كانى كورتده‌هێنن ئه‌گه‌ر یه‌ك پرۆژه‌ش ئه‌نجام نه‌درێت”.
وتیشى: “ئێستاش به‌م هۆكاره 873 پرۆژه راگیراون و هه‌زار وه‌به‌رهێن مایه‌پوچبوون و ته‌نیا حه‌وت كۆمپانیا له سلێمانى هه‌یه. بۆیه من ده‌ڵێم: ئێستا نرخى نه‌وت 90 بۆ 100 دۆلاره نه‌توانرێت پرۆژه له سلێمانى جێبه‌جێبكرێت ئه‌ى كه‌ى ده‌توانرێت”.
عه‌لى حه‌مه‌ساڵح ره‌خنه له مه‌سرور بارزانى ده‌گرێت و ئه‌وه‌ش روونده‌كاته‌وه، “سه‌رۆكى حكومه‌ت ته‌نیا بڕیار ده‌رده‌كات و ده‌ڵێت: بڕۆن له داهاتى ناوخۆى سلێمانى پاره‌ى بۆ ته‌رخان بكه‌ن ناپرسێته‌وه بزانێت پاره هه‌یه یان نا! له ماوه‌ى رابردوودا 75 ملیۆن دۆلارى بۆ ئاوى چه‌مچه‌ماڵ ته‌رخانكرد، به‌ڵام 75 سه‌نتى خه‌رجنه‌كردووه! 60 ملیارى بۆ رێگاى كه‌لار سلێمانى ته‌رخانكرد، به‌ڵام هیچى خه‌رجنه‌كراوه”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى دارایی هۆشدارى ده‌دات له دۆخى پارێزگاى سلێمانى و باس له‌وه‌شده‌كات، “ئه‌گه‌ر ئه‌م گه‌مارۆ دوو جه‌مسه‌رییه به‌رده‌وام بێت سلێمانى ده‌خنكێت”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








