گرژییەكانی بەغدا كرێ خانووی لە هەولێر و سلێمانی بەرزكردووهتهوه

یهكهى نیشتهجێبوون له سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
گرژییهكانى بهغدا بازاڕى خانووبهرهى له ههرێمى كوردستان گهرمكردووه و خاوهنى نووسینگهيهكى خانووبهرهش دهڵێت: “كرێ خانوو 25% بهرزبووهتهوه”.
ئاسۆ سادق، خاوەنی یەكێك لە نووسینگەكانی كڕین و فرۆشتنی خانوو لە هەولێر بە SNNی راگەیاند، “ماوەی زیاتر لە مانگێكە جوڵەیەكی باش لە كڕین و فرۆشتن و بەكرێدانی خانوودا لە گەڕەكە جیاوازەكانی شار هەولێر دروستبووە، بەتایبەت لە بەكرێدانی خانوو، چونكە خواستێكی زۆر لەسەر خانووی كرێ هەیە و ژمارەیەكی كەمیش خانوو له ئێستادا بهردهستن بۆ ئهوهى بەكرێ بدرێن، هەر ئەوەش وایكردووە نرخی كرێی خانوو لە هەولێر بە ڕێژەی لە %25 بەرزببێتەوە. له ئێستادا كرێ خانوو زۆر بەرزبووەتەوە بەجۆرێك ئەگەر خانویەك پێشتر مانگێك كرێكەی 200 هەزار دیناربێت لە ئێستادا بەرزبووتەوە بۆ 250 هەزار دینار ئەو نرخەش لە گەڕەكێكەوە بۆ گەڕەكێكی دیكە گۆڕانكاری بەسەردا دێت”.
لهبارهى هۆكارى بهرزبوونهوهى كێ خانوو ئهو خاوهن نووسینگهیه ئهوهشى خستهڕوو، “هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی كرێی خانوو بۆ هاتنی ژمارەیەكی زۆر لە خێزانە عەرەبهكان دەگەڕێتەوە لە پارێزگاكانی بەغدا و پارێزگاكانی دیكەی عێراق بۆ هەرێمی كوردستان، بە جۆرێك بەشێك لەو خێزانانە خانوو دەكڕن و بە یەكجاری نیشتەجێدەبن و بەشێكی زۆریشان دەچنە خانووی كرێوە، تا ئەوكاتەی دۆخی ناوچەكانی خۆیان بەتەواوی سەقامگیر دەبێت”.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNN، “بەهەمان شێوەش لە شاری سلێمانی نرخی كرێی خانوو و یەكهی نیشتەجێبوون بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیووە، بەڵام بەڕێژەیەكی كەمتر، ئەوەش بەهۆی ئەوەی ژمارەیەكی كەمتر لەو خێزانە عەرەبانەی شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیان دەگۆڕن روو لە سلێمانى دهكهن و زۆرینهیان روو له هەولێر و دهۆك دەكەن بەهۆی نزیكی ئەو دوو پارێزگایە لە پارێزگاكانی خۆیان، چونكە بەشێكی زۆری ئەو خێزانانە بەشێوەی كاتی دێنە هەرێمی كوردستان لە چاوەڕوانی گەڕانەوەدان بۆ شوێنەكانی خۆیان”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








