له یه‌ك مانگدا عێراق 7 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتى هه‌نارده‌ى ئه‌مریكا كردووه

ده‌رهێنانى نه‌وت و فرۆشتنى | فۆتۆ: EnRes Resources LLC
SNN
دامه‌زراوه‌ى زانیارى و وزه‌ى ئه‌مریكا ئاشكرایده‌كات، ته‌نیا له ماوه‌ى یه‌ك مانگدا عێراق 7 ملیۆن و 500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى هه‌نارده‌ى ئه‌مریكا كردووه.
به‌پێى راپۆرتێك كه له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ى زانیارى و وزه‌ى ئه‌مریكاوه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 4ى ئاب، بڵاوكراوه‌ته‌وه، “له مانگى ئابى ئه‌مساڵدا عێراق 7 ملیۆن و 533 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى خاوى ره‌وانه‌ى ئه‌مریكا كردووه”.
دامه‌زراوه‌كه ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، “هه‌نارده‌ى نه‌وتى عێراق بۆ ئه‌مریكا به به‌راورد به مانگى ته‌مموز به رێژه‌ى 234 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه كه‌میكردووه، چونكه له‌و مانگه‌دا هه‌نارده‌ى نه‌وتى عێراق 9 میلۆن و 982 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بووه، واته رۆژانه 322 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى كه‌متر هه‌نارده‌ى ئه‌مریكا كردووه”.
دامه‌زراوه‌كه له‌باره‌ى ریزبه‌ندى عێراق له‌نێو ئه‌و وڵاتانه‌ى كه نه‌وت هه‌نارده‌ى ئه‌مریكا ده‌كه‌ن روونیكردووه‌ته‌وه، “له مانگى ئابدا عێراق له‌دواى كه‌نه‌دا، مه‌كسیك، سعودیه‌وه له پله‌ى چواره‌مى ئه‌و وڵاتانه‌دا جێگه‌ى خۆى گرتووه كه زۆرترین نه‌وتى ره‌وانه‌ى ئه‌مریكا كردووه”.
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
ته‌مموز 6, 2021









