
محه‌مه‌د حه‌لبوسى، سه‌رۆكى پێشووى په‌رله‌مانى عێراق | فۆتۆ: AP
SNN
سه‌رۆكى حزبى ته‌قه‌دومى سوننه‌كان رایگه‌یاند، پێویسته لانیكه‌م تاوه‌كو كۆتایی ساڵى داهاتوو هه‌ڵبژاردن بكرێت، ده‌شڵێت: “پێویسته له گفتوگۆى نیشتمانیدا كاتى هه‌ڵبژاردن دیاریبكرێت”.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه محه‌مه‌د حه‌لبوسى، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق و سه‌رۆكى حزبى ته‌قه‌دومى سوننه‌كان رایگه‌یاند، “پێویسته له گفتوگۆى نیشتمانیدا رۆژى هه‌ڵبژاردن دیاریبكرێت و هه‌ڵبژاردنیش پێش كۆتایی ساڵى داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت”.
سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق له به‌شێكى تر‌ى په‌یامه‌كه‌یدا له‌باره‌ى دۆخى سیاسى عێراق ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “پێویسته حكومه‌تى داهاتووى عێراق جێگه‌ى متمانه‌ى سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان و هاووڵاتییانیش بێت”.
له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكانه‌وه سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “پێویسته هاوشێوه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكانیش به‌ڕێوه‌بچێت”.
له به‌شێكى تر‌ى په‌یامه‌كه‌یدا سه‌رۆكى حزبى ته‌قه‌دومى سونه‌كان ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، “پێویسته بودجەی گشتی فیدراڵی پەسەند بكرێت و یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانیش هەموار بكرێت یاخود وەك خۆی بمێنێتەوە”.
روونیشیكرده‌وه، “پێویسته بەتەنیا وەزارەتی ناوخۆی بەرپرس بێت لە بڵاوكردنەوەی هێزە ئەمنییەكانە لە سەرجەم شارەكان”.
په‌یامه‌كه‌ى محه‌مه‌د حه‌لبوسى له‌كاتێكدایه كه به‌یانى ئه‌مڕۆ میدیاکانی عێراق بڵاویانکردووەتەوە، “مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكى حكومه‌تى عێراق سەرۆکی کوتلەکانی بانگھێشت کردووە بۆ ئەنجامدانی خولی دووەمی گفتوگۆی نیشتمانی، بۆ تاوتوێکردنی دوایین پێشھاتە سیاسییەکانی عێراق و دۆزینەوەی رێگە چارە بۆ قەیرانەکە. بڕیاره، خولی دووەمی گفتوگۆی نیشتمانی رۆژی دووشەممەی داھاتوو 12ى ئه‌یلول، بەڕێوەدەچێت و وردەکاری زیاتر نەخراوەتەڕوو”.
رۆژى 16ی ئاب، مسته‌فا کازمی و لایەنە سیاسییەکانی عێراق لە کۆشکی حکومی لە بەغدا کۆبوونەوە بۆ دۆزینەوەی رێگەچارەیەک بۆ قەیرانی سیاسی عێراق، لەو کۆبوونەوەیەشدا رەوتی سەدر بەشداری نەکرد و رایانگەیاند بەشداری کۆبوونەوە نھێنییەکان ناکەن کە بەرژەوەندی گەلی تێدا نییە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026ترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









