لەماوەی زیاتر لە ساڵێکدا بڕی 332 ملیار و225 ملیۆن دینار داهات لەمەرزی باشماخ دەستكەوتووە

مەرزی باشماخ له پێنجوێن | فۆتۆ: عەلی حەمە سەعید / SNN
SNN-عەلی حەمەسەعید
لە ساڵی ڕابردوودا لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ بڕی زیاد لە 225 ملیارو 992 ملیۆن دینار داهات دەستكەوتووە، هاوكات لەماوەی هەشت مانگی ئەمساڵیشدا بڕی داهاتی دەستكەوتوو لەو مەرزەوە گەیشتووەتە بڕی زیاد لە 106 ملیار و 263 ملیۆن دینار، بەڵام شەش مانگی ئەمساڵی داهات بەراورد بە شەش مانگی ساڵی رابردوو داهات كەمیكردووە.
بەگوێرەی ئەو داتایانەی كە لە بەڕێوەبەرایەتی گومرگی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ بەSNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، جوجوڵی بازرگانی و بڕی داهات لەمانگێكەوە بۆ مانگێكی دیكە گۆڕانكاری بەسەردا دێت، لەو چوارچێوەیەشدا لە ماوەی 12 مانگی ساڵی رابردوو كۆی داهاتی مەرزی باشماخ بریتی بووە لە بڕی 225 ملیار و 992 هەزار و 449 هەزار دینار، زۆرترین داهاتیش لەمانگی شوباتی ساڵی ڕابردوو تۆمار كراوە كە بریتیە لە بڕی 22 ملیار و 834 ملیۆن و 370 هەزار دینار، لەگەڵ ئەوەشدا كەمترین داهاتی ساڵی ڕابردوو لە مانگی تەمموز تۆماركراوە كە بریتی بووە لە 16 ملیار و 991 ملیۆن دینار.
ئاماژە بەوەشكراوە، بە گوێرەی ئەو ئامارانەی لەبەردەستماندا داهاتی هەشت مانگی ئەمساڵی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ گەیشتووەتە بڕی 106 ملیار و 263 ملیۆن و 586 هەزار دینار، زۆرترین داهاتی ئەمساڵیش لەمانگی ئازاری ئەمساڵ بوو كە بریتییە لە بڕی 17 ملیار 401 ملیۆن 596 هەزار دینار، هاوكات كەمترین داهاتیش لە مانگی كانوونی یەكەمی ئەمساڵ بووە بریتی لە بڕی 10 ملیار و 506 ملیۆن 747 هەزار دینار.
هەر لە ئامارەكەی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ئەوەش خراوەتەڕوو، داهاتی شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ بەراورد بە داهاتی شەش مانگی سەرەتای ساڵی ڕابردوو بەڕێژەی نزكیەی لە %50 كەمیكردووە بەجۆرێك داهاتی شەش مانگی ئەمساڵ بریتی بووە لە 68 ملیار و 534 ملیۆن دینار، بەڵام داهاتی شەش مانگی سەرەتای ساڵی ڕابردوو بریتی بووە لە بڕی 104 ملیار و 205 ملیۆن دینار.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








