لە سلێمانی لەدایکبوونی منداڵی دووانی و سیانی و چواری زیادی کردووە

دکتۆر پشدەر عەبدوڵا
SNN
دکتۆر پشدەر عەبدوڵا بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان، لە سلێمانی رایگەیاند: لەبەر ئەوەی لە ئێستادا بۆ چارەسەری منداڵ نەبوون ڕێگای بلووری بەکاردەهێنرێت و منداڵ لەدایک بوون بە بلووری زۆر بووە، بەشێک لەوانە سکەکانیان دوانی و سیانی و چوارین، زۆربەشیان منداڵەکانیان بە نەبەکامی لەدایک ئەبن.
دەشڵێت: زۆر بوونی لەدایک بوون بەبلووری و هیوا گەڕانەوە بۆ دایکان و باوکان و شادبوونیان بە منداڵی خۆیان جێگای خۆشحاڵییە، بەڵام لۆدێکی زۆریش لەسەر یەکەی منداڵە تازەلەدایکبووەکانمان درووست ئەکات، بەجۆرێک لە ئێستادا تەنها لەبەشی دووی یەکەی منداڵە تازە لەبووەکەمان نزیکەی چل منداڵی تێدایە کە هەژدە منداڵیان بەرهەمی تەنها شەش سکپڕین (واتە شەش سکی سیانی) و چواریشیان بەرهەمی دوو سکپڕین (واتە دوو سکی دوانی) کە سەرجەمیان نەبەکامن.
جێگای خۆشحاڵییە کە هاووڵاتیان متمانەیان بە نەخۆشخانەکەمان هەیە و تازە لەدایکبووەکەیان لای ئێمە چارەسەر ئەکەن، بەڵام کەمی کارمەند و پەرستار لەو دوو یەکەیەمان کێشەی گەورەی بۆ درووست کردووین و ناتوانین خزمەتێکی شایستە پێشکەش بکەین، بەهۆی نۆژەنکردنەوە و گەورەکردنی ئەو دوو یەکانەمان بووینەتە خاوەنی گەورەترین و پێشکەوتوترین یەکەی تازەلەدایکبوو لە عێڕاقدا، بەڵام بەدڵنیاییەوە بێ کەم و کورتی نین.
وتیشی “هیوادارین بەزووترین کات بەدەنگمانەوە بێن و هاوکارمان بن لە چارەسەرکردنی کێشەو کەمو کوورتیەکانمان.”
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
23كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









