
لیز تره‌س، سه‌رۆكى پارتى پارێزگارانى به‌ریتانیا | فۆتۆ: REUTERS
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر شاژنه ئیلیزابێس، لیز تره‌س، سه‌رۆكى پارتى پارێزگارانى به‌ریتانیاى راسپارد بۆ ئه‌وه‌ى حكومه‌تى نوێى ئه‌و وڵاته پێكبهێنێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 6ى ئه‌یول، شاژنه ئیلیزابێس، شاژنى به‌ریتانیا له‌پاش قبوڵكردنى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى بۆریس جۆنسن، سه‌رۆكوه‌زیرانى كاربه‌ڕێكه‌رى وڵاته‌كه‌ى لیز تره‌س، سه‌رۆكى پارتى پارێزگارانى به‌ریتانیاى راسپارد بۆ ئه‌وه‌ى حكومه‌تى نوێى ئه‌و وڵاته پێكبهێنێت.
دوێنى دووشه‌ممه 5ى ئاب، ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنى تایبه‌ت به سه‌رۆكى پارتى پارێزگارانى به‌ریتانیا ئاشكرا كرا و به‌پێى ئه‌نجامه به‌راییه‌كان لیز تره‌س توانى به به‌ده‌ستهێنانى 81 هه‌زار ده‌نگ سه‌ربكه‌وێت به‌سه‌ر ریكى سوناكى ركابه‌ریدا و پۆستى سه‌رۆكوه‌زیران بۆ خۆى مسۆگه‌ر بكات.
هاوكات ریكى سوناك كه به ركابه‌رى سه‌رسه‌ختى تره‌یس داده‌نرا ته‌نیا 60 هه‌زار ده‌نگى به‌ده‌ستهێنا و نه‌یتوانێت پۆسته‌كه وه‌ربگرێت.
هه‌ڵبژاردنى لیز تره‌یس به سه‌رۆكى پارتى پارێزگارانى به‌ریتانیا له‌دواى ئه‌وه دێت له ماوه‌ى رابردوودا كێشه‌ى سیاسى له‌نێو ئه‌و پارته دروستبوو و داواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى بۆریس جۆنسنیان كرد له سه‌رۆكایه‌تى پارته‌كه وحكومه‌تى به‌ریتانیا، بۆریس جۆنسنیش له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، “ئاماده‌یه ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه و تاوه‌كو ئه‌و كاته‌ى سه‌رۆكوه‌زیرانێكى نوێ هه‌ڵده‌بژێردرێت به‌شێوه‌یه‌كى كاتى كاروباره‌كانى وڵات به‌ڕێوه‌به‌رێت”.
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
21كاتژمێر لهمهوپێشلە تبتی چین بومەلەرزە ڕوویدا و تاوەکو ئستا 16 کەس گیانیان لەدەستداوە
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









