سەرۆكی ژوری بازرگانی سلێمانی: لەدوای بڕیارەكانی قوباد تاڵەبانی بەدواداچوون بۆ كێشەی بازرگانان ئاسانتر بووە

0
538

SNN-عەلی حەمە سەعید

لە درێژەی كاردانەوەكانی تایبەت بە بڕیارەكانی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت بۆ نەهیشتنی ڕۆتین و كارئاسانی زیاتر بۆ بازرگانان و بەگەڕخستنەوەی پرۆژە وەستاوەكان، سەرۆكی ژوری بازرگانی سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات لەدوای بڕیارەكانی جێگری سەرۆكی حكومەت بەدواداچوون بۆ كیشەو گرفتەكانی بازرگانان ئاسانتر بووە.

سیروان محەمەد، سەرۆكی ژووری بازرگانی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: هەر بڕیارێك بدرێت لەلاەن هەر بەرپرسێكی حكومییەوە كە لەبەرژەوەندی گشتیدا بێت ڕاستەوخۆ كاریگەری ئەرێنی دەبێت لەسەر جوڵەی بازاڕ و بەگەڕخستنەوەی پرۆژەكان و كاروباری بازرگانان، بۆیە لەدوای بڕیارەكانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمەوە چەندین پەیوەندی بە ژووری بازرگانی كراوە لەلایەن وەبەرهێنانەوە بۆ بەدواداچوون بۆ كێشە و گرفتەكان لەئێستاشدا بەدواداچوون بۆ كێشەوگرفتی بازرگانان و وەبەرهێنەران ئاسانتر بووە.

یاسین مەحمود، وتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: لەئێستادا هەڵمەتێكی گشتگیر و جدی و لەلایەن جێگری سەرۆكی حكومەتەوە دەستپێكردووە لەلایەك بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و بەهەدەردانی مولكی گشتی و لەلایەكی دیكەش بۆ نەهێشتنی ڕۆتین و دروستكردنی سەرئێشە بۆ وەرهێنەران، ئێمە لە یەكێتی وەبەرهێنەران بەتەواوی پاڵپشتی ئەم هەوڵانەی جێگری سەرۆكی حكومەت دەكەین و پێمان وایە كە ئەمە ڕێگا دروستكەیە بۆ زیاتر پێشخستنی سلێمانی و كۆتایی هێنان بەهەر قۆرخكاریی و گرفتێك كە بۆ وەبەرهێنەران دروستكرابوو لەڕابردوودا.

رۆژی یەكشەممە 4ی ئەیول، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەگەڵ بەڕێوەبەر و كارمەندانی ئەو فەرمانگانەی سنووری پارێزگای سلێمانی كۆبۆوە كە پەیوەندییان بە وەبەرهێنان و كاروباری دارایی و كەرتی تایبەتەوە هەیە.

لە كۆبوونەوەكەدا قوباد تاڵەبانی چەند بڕیارێكی گرنگیداوە كە گرنگترینیان بریتین لە، “لە رۆژانی داهاتوودا 55 پرۆژەی وەبەرهێنان بكەوێتەگەڕ لە سلێمانی، هەرلە كۆبوونەوەكەدا سەرۆكی حكومەت بە بەڕێوەبەر و كارمەندانی فەرمانگەكانی وتوو: “یەك هەفتەتان لەبەردەمە بۆ جێبەجی كارەكان. ئەوەی بە میزاج كار دەكات با بچێتەوە ماڵەوە.ئێوە بیانوو بە وەبەرهێنەرەكان دەگرن، ئەم پرۆژانە هەزاران هەلی كار دەڕەخسێنێت و جوڵەی بازرگانی زیاد دەكات. لێتان قبوڵ ناكەم ئەو سستییەی لە سلێمانی هەیە بەردەوام بێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this