بافڵ جەلال تاڵەبانی و وەفدێکی سیاسی و سەربازی بەریتانیا کۆبوونەوە

SNN
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە ھەولێر پێشوازیکرد لە وەفدێکی باڵای سیاسی و سەربازیی بەریتانیا بە سەرۆکایەتی مارشاڵ سامی سامسپۆن، راوێژکاری باڵای سەربازیی بەریتانیا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا.
لە دیدارێکدا کە دەیڤد هەنت، کونسوڵی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەبوو، دوایین پێشھاتە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەکان تاوتوێکران و جەخت لە یەکخستنی هەوڵەکان کرایەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و رەخساندنی زەمینەیەکی لەبار بۆ گفتوگۆیەکی نیشتمانیی بەرهەمدار بە بەشداری هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکان لەپێناو تێپەڕاندنی بەربەستەکان و زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکان.
لە درێژەی دیدارەکەدا پرسی هەڵبژاردن لە هەرێم گفتوگۆی لەبارەوە کرا و سەرۆک بافڵ هەڵوێستی یەکێتی لەبارەی ئەو پرسەوە روونکردەوە و وتی، یەکێتی لەگەڵ هەڵبژاردنە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا بەو مەرجەی یاسای هەڵبژاردن هەموار بکرێتەوە. دەبێت یاساکە لەگەڵ دۆخی ئەمڕۆی هەرێم بگونجێت و بۆ ئەمەش پێویستیمان بە سازانی نیشتمانی و رێککەوتنێکی هەمەلایەنە.
پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە و رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی داعش تەوەرێکی تری دیدارەکە بوو و بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە پێویستی و بەردەوامی هەماهەنگی نێوان هێزەکانی هەرێمی کوردستان، عیراق و هاوپەیمانان کردەوە لەپێناو ئارامی و ئاسایشی ناوچەکە و داوایکرد، بەریتانیا لە هاوکارییەکانیان بۆ هێزی پێشمەرگە بەردەوامبن.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









