بافڵ جەلال تاڵەبانی: رێگە بەهیچ کەسێک نادەین دەست بۆ ماف و موڵکی گشتی ببات

SNN
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە ھەولێر پێشوازیکرد لە باربارا لیف، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و وەفدێکی یاوەری کە پێکھاتبوون لە ئەلینا رۆمانۆسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عیراق و ئێرڤن ھیکس کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە ھەرێمی کوردستان.
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی کۆی پرس و پێشهاتەکانەوە هەڵوێستی نیشتمانی و بەرپرسیارانەی یەکێتی خستەڕوو و وتی، لەسەرەتاوە هەوڵەکانمان لەپێناو یەکخستنەوەی نێوماڵی کورد و یەکڕیزیی نێوان هێز و لایەنە کوردییەکان بووە. چونکە پێمانوایە یەکگوتاریی کورد لە بەغدا فاکتەری پاراستن و بەدەستهێنانی مافە یاسایی و دەستوورییەکانی کورد و بەهێزترکردنی قەوارەی هەرێمە. لەسەر ئاستی عیراقیش دەستوور بنەمای کارکردنمانە و باوەڕی نەگۆڕمان بە تەبایی و پێکەوەژیانە و دەمانەوێت هەمووان پێکەوە لەپێناو بونیادنانی داهاتوویەکی گەشتر کار بکەین.
سەبارەت بە پرسی نەوت و گاز لەنێوان ھەرێم و بەغدا، سەرۆکی یەکێتی راشکاوانە روونکردنەوەی پێشکەشی وەفدی ئەمریکا کرد و وتی، پابەندنەبوون بە دەستوور و یاسا بەرکارەکان و ململانێ سیاسییەکان ھۆکاربووە بۆ رێکنەکەوتن و پێنەدانی شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان. هەرچەندە پێمانوابووە نابێت کێشەسیاسییەکان ببەسترێتەوە بەقوتی خەڵک و دەبێت سامانی ئەم وڵاتە لە خزمەت هەموواندا بێت. بەردەوام لە ھەوڵیشدا بووین تاوەکو کێشەکان لە رێگای گفتوگۆوە چارەسەر بکەین و تیمی یەکێتیش لە حکومەت رۆڵی گرنگی لەوبارەیەوە گێڕاوە.
لەکۆتایی کۆبوونەوەکەدا رووبەڕوونەوەی گەندەڵی و سەرخستنی پرۆسەی چاکسازی لە هەرێم گفتوگۆی لەبارەوەکرا و سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، بەهەمووشێوەیەک دژی گەندەڵی و تەمبەڵی دەوەستمەوە. ئەرکی ئێمەیە ژیانێکی شایستە بۆ هاوڵاتییانمان دەستەبەر بکەین و بۆ ئەمەش رێگە بەهیچ کەسێک نادەین دەست بۆ ماف و موڵکی گشتی ببات.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









