مەراسیمەكانی چلەی ئیمام حسێن، خواستی لەسەر كڕینی ئاژەڵی گەورە زیادكردووە

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەبۆنەی هاتنی زیاد لە دوو ملیۆن زیارەتكاری شیعە لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق بۆ بەشداریكردنیان لە مەراسیمەكانی یادی چلەی ئیمام حسێن، بە وتەی خاوەن ئاژەڵەكان كڕین و فرۆشتنی ئاژەڵی گەورە لە مەیدانەكانی فرۆشتنی ئاژەل زیادیكردووە و تاڕادەكیش نرخەكان بەرز بوونەتەوە، بەڵام ئاژەڵی بچوك وەك خۆیەتی.
ستار محەمەد، یەكێك لە كڕیارو فرۆشیاری ئاژەڵ لە مەیدانی ئاژەڵانی سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: نزیکەی هەفتەیەك دەبێت جموجوڵی زیاتر لە كڕین و فرۆشتنی ئاژەڵی گەورە ڕوویداوە، بەتایبەت مانگا و گوێرەكە، چونكە زۆرێك لەوانەی كریاری ئەو جۆرە ئاژەڵە گەورانەن عەرەبن و لە پارێزگاكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراقەوە هاتوون و ئاژەڵ دەكڕن و دەیبنەوە بۆ پارێزگاكانی خۆیان لەوێ بە نرخێكی زیاتر دەیفرۆشنەوە بە ئامادەكارانی مەراسیمەكانی چلەی ئیمام حسێن.
ئاماژەی بەوەشكرد، خواست لەسەر ئاژەلی گەورە زیادیكردووە چونكە ئاژەلی بچوك لەڕووی كرێی گواستنەوە و هەروەها دابینكردنی پێداویستییەكانیان زۆر لەسەر كڕیارەكان دەكەوێت و لەگەڵ ئەوەشدا بڕێكی كەم گۆشت دابیندەكەن، بەڵام بەگشتی ئاژەڵی گەورە پێچەوانەوە بڕێكی زۆر گۆشت دابیندەكەن و كرێی گواستنەوە و دابینكردنی ئالیك و پێداویستییەكانیان كەمترە، هەر ئەوەش وایكردووە كە فرۆشتنی ئاژەڵی گەورە بەتایبەت مانگا و گوێرەكە زۆر خێراتربێت.
ئەو ئاژەڵفرۆشەی مەیدانی ئاژەڵانی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا نرخی كیلۆیك ئاژەڵی گەورە بە زیندە قەپان لە چوار هەزار دینارەوە دەستپێدەكات تا دەگاتە چوار هەزار و 500 دینار، ئەوەش بەگوێرەی قەڵەوی و لاوازی ئاژەڵەكە نرخەكان گۆڕانكترییان بەسەردا دێت، هاوكات پێشتر نرخی ئاژەڵی گەورە لە نێوان سێ هەزار و 800 دینار تا ئەوپەڕی چوار هەزار دیناردا بووە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








