د. عیزەت سابیر: هەوڵەكانی قوباد تاڵەبانی لە%100 ئەدای كاری بەڕێوەبەری فەرمانگەكان باشتر دەكات

0
922

SNN-عەلی حەمەسەعید
لەچوارچێوەی كاردانەوەكانی تایبەت بە هەوڵەكانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت بۆ نەهێشتنی ڕۆتین و ئاگاداربوون لە ئیش وكارەكانی فەرمانگەو دامەزراوە حكومییەكان كۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئیداری سنووری پارێزگای سلێمانی، شارەزایەكی بواری ئابووری و دارایی جەخت لەوەدەكاتەوە كە هەوڵەكانی قوباد تاڵەبانی لە%100 ئەدای كاری بەڕێوەبەری فەرمانگەكان باشتر دەكات.

د. عیزەت سابیر، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پسپۆڕ لە كاروباری دارایی و ئابوری بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو هەوڵانەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت دەستپێكردووە ڕەنگدانەوەی زۆرباشی دەبێت لە داموودەگا حكومییەكان لەڕووی نەهێشتنی رۆتین و گەندەڵی و بەگەڕخستنەوەی پرۆژە خزمەتگوزارییەكان، چونكە ئەگەر بەڕێوەبەرێكی گشتی ئەو دەسەڵاتانەی كە پێی دراوە ئەگەر هەمووی بەكارنەهێناوە و كاروباركانی لەكۆڵی خۆی كردووەتەوە ئەوە جۆرێكە لە گەندەڵی.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو هەوڵانەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت دەستپێكردووە كاریگەری زۆرباشی دەبێت لەسەر باشتركردنی ئەدامی فەرمانبەران و بەڕێوەبەری فەرمانگە حكومییەكان، چونكە ئەوەی ماوەی دوو هفتەیە جێگری سەرۆكی حكومەت كۆبوونەوە لەگەڵ بەڕێوەبەری فەرمانگەكان دەكات وایكردووە كە بەڕێوەبەری فەرمانەگەكان هەستدكەن چاودێرێكی جدی بەسەریانەوەیە ئەوەش دواجار لەبەرژەوەندی خودی هاووڵاتیاندایە و لە %100 ئەدای بەڕێوەبەری فەرمانگەكانیش باش دەكات.

ئەو شارەزایەی كاروباری دارایی و ئابووری ئەوەشی خستەروو، بەدڵنیاییەوە ئەم هەوڵانەی قوباد تاڵەبانی وادەكات كە بەڕێوەبەری فەرمانگەكانیش زیاتر لەوە شارەزابن ئەركەكانیان و مافەكانیان و دەسەڵاتەكانیان چین، بۆئەوەی لە سنووری ئەو دەستەڵاتەی پێیدراوە كاروبارەكانی هاووڵاتیان جێبەجێبكات نابێت هیچ كەمووكورتییەكی هەبێت، بۆیە كاتێك ئەنجومەنی وەزیران دەسەڵاتی داوەتە وەزیرەكان و وەزیرەكانیش دەسەڵاتەكانیان داوەتە بەڕێوەبەرە گشتیەكان، نابێت بەڕێوەبەرە گشتییەكان هەموو دەسەڵاتەكان لای خۆیان قۆرخ بكەن بەڵكوو دەسەلاتیش بدەنە بەڕێوەبەری فەرمانگەكان بۆ ئەوەی هاووڵاتیەك بۆ واژۆیەك پێویستی بە 50 ئەمسەرو ئەوسەر نەبێت و پرۆژەكانیش بخرێنەوە گەڕ.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this