لەم هەفتەیەدا نزیكەی 20 هەزار گەشتیاری شیعە هاتوونەتە سلێمانی

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات لەم هەفتەیەدا لە نێوان 15 هەزار تا 20 هەزار گەشتیاری شیعە بەمەبەستی بەشداریكردن لە مەراسیمی چلەی ئیمام حسێن هاتوونەتە سلێمانی و لەوێوە بەرەو بەغدا و نەجەف و كەربەلا بەڕێكەوتوون، جەختیش لەوەدەكاتەوە هاتنی ئەو گەشتیارانە سودی ئابوورییان بۆ سلێمانی هەبووە.
عەلی ڕەئوف، بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: لەماوەی ئەم هەفتەیەدا كە هاتنی زیارەتكارانی شیعە بۆ بەشداری لە مەراسیمی چلەی ئیمام حسێن لە دەروازە سنورییەكانەوە هاتوونەتە هەرێمی كوردستان، نزیكەی 15 بۆ 20 هەزار گەشتیاری شیعەش هاتوونەتە شاری سلێمانی و ماونەتەوە و دواتر بەرەو بەغدا و نەجەف و كەربەلا بەڕێكراون.
ئاماژەی بەوەشكرد، هاتنی ئەو ژمارە زۆرەی گەشتیار لەماوەی ئەم هەفتەیەدا سوودێكی ئابوورییان هەبووە بۆ سلێمانی، چونكە بەهۆی هاتنی ئەم گەشتیارانەوە بەنزینخانەكان سود وەردەگرن نانەواخانە و هۆتێل و بازاڕەكان سود وەردەگرن بۆیە هاتنی ئەم گەشتیارانە لایەنی ئەرێنیان زۆرە بۆ سلێمانی.
وتەكانی بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سلێمانی لەكاتێكدایە كە بۆ یەكەم جارە گەشتیارانی ئێرانی لە سنوورەكانی هەرێمی كوردستانەوە بێن بەمەبەستی بەشداریكردن لە چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێن، ساڵانی ڕابردوو ڕاستەوخۆ لە دەروازەكانی باشوور و ناوەڕاستەوە دەچوون و بەشدارییان دەكرد، بەلام ئەمساڵ سەرجەم دەروازە وشكانییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان بەڕووی گەشتیارانی ئێرانیدا كراونەتەوە بەمەبەستی بەشداریكردن لە چلەی ئیمام حوسێن كە بۆنەیەكی ئاینی شیعە مەزهەبەكانە.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









