هەڵگرتنی باج لەسەر خۆراك و پێداویستی خۆراكی هاووڵاتیان كاریگەری باشی هەبووە لەسەر نرخەکان

نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا و بەمەبەستی جێگیركردنی نرخەكان و ڕێگریكردن لە بەرز بوونەوەی زیاتری كاڵاو شەمەك و پێداویستی خۆراكی هاووڵاتیان حكومەتی هەرێم بڕیاریدا بە هەڵگرتنی باج لەسەر هاوردەكردنی پێداویستی خۆراكی هاووڵاتیان، وابڕیارە كە ئەو هەڵگرتنی باجە تا كۆتایی ئەم مانگە بەردەوامی هەبێت بەڕێوبەری گشتی بازرگانی هەرێمیش ئاماژە بەوەدەكات لەو ماوەیەدا 300 مۆڵەتمان بە بازرگانان داوە بۆ هاوردەكردنی خۆراك و هیچ گرفتێكی كەمی خۆراك لە كۆگاناندا بوونی نییە.
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: هەڵگرتنی باج لەسەر خۆراك و پێداویستی خۆراكی هاووڵاتیان كاریگەری باشی هەبوو لەسەر جێگیركردنی نرخەكان و ڕێگریكردن لە بەرز بوونەوەی زیاتری نرخەكان، هاوكات ئەمساڵ توانراوە زیادلە 300 مۆڵەت بدەین بە بازرگانان بۆ هاوردەكردنی خۆراك، بۆیە لە ئێستادا كۆگاكان پڕن لە خۆرا و هیچ گرفتێكی كەمی نەبوونی خۆراكمان نییە لە كۆگاكاندا.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەڵگرتنی باج لەسەر هاوردەكردنی مادەخۆراكییەكان وایكردووە كە نرخی ئەو مادە خۆراكییانە بەرێژەیەكی باش دابەزین بەخۆیانەوە ببینن، چونكە ئەو مادانەی باجیان لەسەر لابراوە پێداویستی سەرەكی هاووڵاتیان بوون و ڕۆژانە پێویستان بوون وەك برنج و شەكر وزەیت و ئارد و فاسۆلیا و چەند پێداویستییەكی دیكەی ڕۆژانەی هاووڵاتیان.
بە گوێرەی زانیارییەكانی SNNهەڵگرتنی باج لەسەر 14 جۆر خۆراك تا كۆتایی ئەم مانگە بەردەوامی هەیە و تائێستا بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی هەرێم بڕیارینەداوە بە درێژكردنەوەی ئەو وادەیە، بۆیە پێناچێت ئەمجارە ئەو وادەیە درێژبكرێتەوە دووبارە دەستدەكرێتەوە بە دانانی باج لەسەر هاوردەكردنی ئەو خۆراكانەی كە پێشتر باجیان لەسەر هەڵگیرابوو.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
8كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









