زۆرترین سەرپێچییەکانی تۆڕی کارەبا لە هەولێر و دهۆک تۆمارکراوە

کارەبا
SNN-عەلی حەمە سەعید
لە ئامارێكی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم ئەوەخراوەتەڕوو كە لەماوەی هەشت مانگی ڕابردووی ئەمساڵدا بڕی زیاد لە 416 ملیۆن و 425 هەزار دینار سزای سەرپێچیكاران دراوە و زۆرترین سەرپێچییەكانی سەر تۆڕەكانی كارەبا لە پارێزگای هەولێر تۆماركراون و زۆرترین سزای سەرپێی هاووڵاتیانیش هەر لەو پارێزگایە تۆماركراوە، هاوكات كەمترین سەرپێچی و سزای سەرپێچیش لە پارێزگای هەڵەبجە تۆماركراوە.
بەگوێرەی ئامارەكەی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم كە وێنەیەكی بۆ SNNنێردراوە ئەوەخراوەتەڕوو، لەماوەی هەشت مانگی ڕابردووی زیاتر لە هەشت هەزار سەرپێچی تۆماركراون، كە چوار هەزار و 596 سەرپێچییان لە پێوەری زیرەكدا كراوە، بەهۆیەوە جگە لە سزای پێبژاردنی 416 ملیۆن و 425 هەزار دینار، 29 دۆسیەش ئاراستەی دادگە كراون
لە ئامارەكەی وەزارەتی كارەبا بەم جۆرە ژمارەی سەرپێچییەكان و بڕی سزای سەرپێچییەكان بەسەر پارێزگاكاندا دیاریكراوە كە لە پارێزگای هەولێر 4439 سەرپێچی تۆماركراون، 2132 كەس سزادراون، بڕی سزاكە 160 ملیۆن و 469 هەزار و 250 دینار بووە، لە پارێزگای سلێمانی 1003 سەرپێچی تۆماركراون، 221 كەس سزادراون، بڕی سزاكە 54 ملیۆن و 68 هەزار دینار بووە، لە پارێزگای دهۆك 778 سەرپێچی تۆماركراون، 789 كەس سزادراون، بڕی سزاكە 78 ملیۆن و 370 هەزار دینار بووە، هاوكات لە پارێزگای هەڵەبجەش 23 سەرپێچی تۆماركراون، 23 كەس سزادراون، بڕی سزاكە ملیۆنێك و 445 هەزار و 250 دینار بووە.
هەر لە ئامارەكەی وەزارەتی كارەبا ئەوەش خراوەتەڕوو، لە ئیدارەیگەرمیان 19 سەرپێچی تۆماركراون، 19 كەس سزادراون، بڕی سزاكە 540 هەزار دینار بووە، لە ئیدارەی راپەڕین 595 سەرپێچی تۆماركراون، 595 كەس سزادراون، بڕی سزاكە 41 ملیۆن و 182 هەزار و 500 دینار بووە، لە ئیدارەی زاخۆ 633 سەرپێچی تۆماركراون، 633 كەس سزادراون، بڕی سزاكە 65 ملیۆن و 650 هەزار دینار بووە، لە ئیدارەی سۆرانیش 918 سەرپێچی تۆماركراون، 435 كەس سزادراون، بڕی سزاكە 14 ملیۆن و 700 هەزار دینار بووە.

نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









