
پارچه زهوییهكى به گهنم داچێنراو له دهشتى بیتوێن | فۆتۆ: محەمەد مستەفا / SNN
SNN – محەمەد مستەفا
لە سنووری قەزای ڕانیە 76 هەزار دۆنم زەوی بە گەنم داچێنراوە، بە گوێرەی لێکۆڵینەوەکانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی عێراقیش گەنمی دەشتی بیتوێن یەکێکە لە باشترین جۆرەکانی گەنم لەسەر ئاستی عێراق .
خدر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی ڕانیە بە (SNN)ی راگەیاند: “لە سنووری دەشتی بیتوێن ههزار و 435 جوتیار ناویان تۆمارکراوە کە زەویەکانیان بە گەنم داچاندووە، بەهۆی بوونی دەریاچەی دووکان و زێی بچویش دەشتی بیتوێن یەکێکە لە بەپیترین ناوچەکانی عێراق بۆ بەرهەمهێنانی گەنم و بەرهەمی ساڵانەی نزیکدەبێتەوە لە نزیکەی 30 هەزار تەن گەنم”.
وتیشی: “بۆ ساڵی 2020 بە گوێرەی ئامارەکانی ئێمه لە دەشتی بیتوێن رووبەری 76 هەزار دۆنم زەوی بە گەنم داچێنراوە بە گشتی رووبەری هەر دۆنمێک گەنم لە دەشتی بیتوێن 450 بۆ 600 کیلۆ گرام بەرهەمی گەنمی دەبێت”.
بەڕێوەبەری کشتوکاڵی ڕانیە باسی لەوەشکرد: “بە گوێرەی نووسراو لێکۆڵینەوەکانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی عێراق گەنمی دەشتی بیتوێن یەکێکە لە نایابترین جۆرەکانی گەنم لەسەر ئاستی عێراق و گەنمەکەی بەوە ناسراوە کە (بڕشت)ی زۆرە واتا بەرهەمێکی زۆر لە رووبەرێکی کەمدا”.
خدر عەبدوڵا ئاماژە بهوهشکرد: “سایلۆی ڕانیە ئامادەکاری کردووە بۆ وەرگرتنی بەرهەمی گەنمی ئەمساڵی جوتیارانی سنوورەکە و پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ حکومەتی عێراق رێژەیەکی زیاتری گەتمی جوتیاران وەربگرێت بە بەراورد بە ساڵی پار”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








