
كۆبوونهوهى سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بابلیون | فۆتۆ: SNN
SNN
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە رەییان كلدانی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بابلیون.
لە دیدارێکدا دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکان و هەوڵەکان بۆ تێپەڕاندنی بەربەستەکانی بەردەم پرۆسەی سیاسی گفتوگۆیان لەبارەوە کرا و جەخت لە گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنی هاوبەشی نێوان لایەنە سیاسییەکان کرایەوە. هەردوولا هاوڕابوون بەزووترین کات چارەسەرێکی گونجاو بۆ کێشەکان بدۆزرێتەوە و هەموو هەوڵەکان لەپێناو سەقامگیری و داهاتووی وڵات بێت.
لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بافڵ جەختی لە قووڵکردنەوەی گیانی تەبایی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکان کردەوە و وتی: “ئەرکی هەموولایەکمانە بەرۆحێکی نیشتمانی و بەرپرسیارانەوە کار بکەین. ناکۆکییەکان خزمەت بە دۆخی وڵات ناکەن و نابێت ژیانی هاوڵاتییان بکەینە قوربانیی ململانێ سیاسییەکان. دەبێت لایەنەکان نەرمی بنوێنن و ژینگەیەکی لەبار بۆ سەرخستنی ئامانجە باڵاکان فەراهەم بکەن، کە ئەمەش خواستی زۆرینەی سیاسییەکانی عیراقە”.
لە بەرامبەردا رەییان کلدانی سوپاس و پێزانینی بزووتنەوەی بابلیونی ئاڕاستەی سەرۆک بافڵ کرد لەبەرامبەر هەوڵەکانی بۆ نزیککردنەوەی هێز و لایەنە سیاسییەکان و هەنگاونان بە ئاڕاستەی چارەسەرکردنی کێشەکان. وتیشی: “یەکێتی سیاسەتێکی حەکیمانە پەیڕەو دەکات و بەشێک نییە لە کێشەکان، بەڵکو هەمیشە کۆکەرەوەی دەنگ و رەنگە جیاوازەکان بووە و هەوڵەکانیان لە خزمەت گۆڕانکاری ئەرێنیدا بووە لە پرۆسەی سیاسیی عیراقدا”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









