
هەولێر
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەهۆی لێدانی هەزاران بیر بەمەبەستی دابینكردنی ئاوی خواردنەوە بۆ زیاد لە %50ی گەڕەكەكانی شاری هەولێر، تادێت مەترسییەكانی نەمان و كەمبوونەوەی ئاوی ژێرزەوی لە هەولێر زیاتر دەبێت، بە جۆرێك لە ئێستادا لە هەندێك ناوچەی هەولێر لێدانی بیر بۆ ئەوەی بگات بەئاو نزیك بووەتەوە لە 750 مەتر، ئەوەش لەكاتێكدایە كە لە ئێستادا نزیكەی هەزار و 400 بیر بە ئاشكرا لەو شارە لێدراون بە هەزاران بیریش بەنهێنی لێدراون.
كەمی ڕێژەی باران بارین و هەروەها كەمبوونەوەی ئاوی ژێرزەوی، كاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر كەمبوونەوەی ئاو لە شاری هەولێر دروستكردووە، بۆچارەسەركردنی گرفتی كەمئاویش پەنا بۆ لێدانی 138 بیر لەشاری هەولێر، بەڕێوەبەرایەتی ئاوی شارەكەش باس لەوەدەکات، لە رێگەی هەزار و 250 بیرەوە پێداویستی لە %50ی دانیشتووانی هەولێر دابیندەكەین.
بەگوێرەی ئەو بەداداچوونانەی كە پشتبەستن بەو زانیارییانەی لە بەڕێوەبەرایەتی ئاوی پارێزگای هەولێر بە SNNدراون ئەوە خراوەتەڕوو، لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ تەنها هەزار و 250 بیر لەناو سەنتەری شار هەولێر و دەوروبەری لێدراون كە ڕۆژانە ئاو بۆ لە %50ی دانیشتووانی شاری هەولێر دابیندەكەن، بەڵام بەهۆی وشك بوونی زیاد لە 100 بیر و كەمبوونەوەی ئاوی سەدانی دیكەش، ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەربڕی بە لێدانی 138 بیری دیكە بۆ سەنتەری شاری هەولێر و دەوروبەری لە ئێستاشدا ژمارەی بیر ئاشكراكانی هەولێر گەیشتووتە نزیكەی هەزار و 400 بیر.
ئاماژە بەوەشكراوە، هەر لەمانگی حوزەیرانی ئەمساڵ ئاستی ئاوی ژێرزەوی لە نزیكی 600 مەتردا بوو، بەڵام لەم مانگەدا ئاستی ئاوی ژێر زەوی بەشێوەیەكی مەترسیدار نزم بووەتەوە زیاد لە 100 مەتر دابەزیوە، بۆیە لە ئێستادا لەهەندێك ناوچەی هەولێر گەیشتن بە ئاو بۆ لێدانی ئاو گەیشتووتە زیاد لە 750 مەتر، ئەمەش بووتە جێگای نیگەرانی و مەترسی لای بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی پارێزگای هەولێر.
پێشتر عەبدولڕِەحمان موهەندیس، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ئەوەی بە SNN راگەیاندبوو مەترسییەكانی كەمئاوی لە هەولێر تادێت زیاتر دەبن، بەڵام حكومەت هیچ پلانێكی ئەوتۆی نییە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو مەترسیانە جگە لەوەی هەڵساوە بە لێدانی چەند بیرێكی نوێ كەئەوەش جارێكی دیكە مەترسین لەسەر كەمبوونەوەی زیاتری ئاستی ئاوی ژێرزەوی لە سنوری پارێزگای هەولێر، جەختی لەوەشكردبوویەوە كە تا ئێستا زیاد لە 100 بیری ئاو لە هەولێر وشكیان كردووە..
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









