“رێگه ناده‌ین هاووڵاتییانى هه‌رێم به رێگه‌ى وشكانى حه‌ج و عومره بكه‌ن”

گه‌شتێكى عومرە له حه‌ره‌مى مه‌ككه | فۆتۆ: SNN
SNN
به‌ڕێوه‌به‌رى حه‌ج و عومره‌ى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، رێگه ناده‌ن هاووڵاتیانى هه‌رێم به رێگه‌ى وشكانى گه‌شتى عومره و حه‌ج بكه‌ن، ده‌شڵێت: “سه‌رجه‌م ئه‌و كۆمپانیایانه‌ى كه رێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ ئێمه هه‌یه به رێگه‌ى ئاسمانى گه‌شتیار ده‌گوازنه‌وه”.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 16ى ئه‌یلول، شێخ نیاز ڕاغب نه‌قشبەندی، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى حه‌ج و عومره‌ى هه‌رێم له نوێترین لێدوانى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، “150 كۆمپانیا گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ ئێمه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى موسوڵمانان بگوزانه‌وه بۆ سعودیه به‌مه‌به‌ستى به‌جێهێنانى گه‌شتى حه‌ج و عومره. سه‌رجه‌م ئه‌و كۆمپانیایانه گرێبه‌سته‌كانیان به‌شێوه‌ى ئاسمانیه واته له‌ڕێگه‌ى هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر و سلێمانیه‌وه، رێگە بەهیچ كۆمپانیایەك نادەین هاووڵاتییانی هەرێم لەڕێگەی وشكانییەوە بۆ گەشتی عومرە بۆ سعودییە بگوازێتەوه”.
وتیشى: “رێگاكه دوورودرێژ و مه‌ترسیداره”.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه پێشتر نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێم بە SNNی راگەیاند، “تائێستا لە هەرێمی كوردستان هیچ ئامادەكارییەك نەكراوە بۆ ئەنجامدانی گەشتی عومرە لەڕێگەی ئۆتۆمبێل و بەڕێگەی وشكانی، چونكە ئەو بابەتە كۆمەڵێك مەرج و رێكار و رێوشوێنی تایبەت بەخۆی هەیە كە لەلایەن هەردوو وڵاتی سعودییە و عێراقەوە دەركراون و هێشتا هەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی هەرێم نەكراوە”.
وتیشى: “كۆمەڵێك مەرج دانراوە بۆ ئەوەی هاووڵاتییان بتوانن بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان گەشتی عومرە بكەن، لەومەرجانە دەبێت ئەو ئۆتۆمبێلەی بەكاردێت بەلایەنی كەم مۆدێلی لە سەروو 2013 ەوە بێت. هەروەها ئۆتۆمبێلەكە جێگای حەوت نەفەری تێدا ببێتەوە، به‌ڵام ئه‌مه هه‌مووى بۆ هاووڵاتییانی پارێزگاكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراقە و تائێستا لەهەرێمی كوردستان هیچ جۆرە گەشتێكی لەوجۆرە رێكنەخراوە”.
وتەبێژەكەی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێم جەختی لەوەشكردەوە، “تائێستا هیچ رێكارێكی یاسایی و ئیداری نەگیراوەتەبەر بۆ ئەنجامدانی گەشتی عومرە لەڕێگەی وشكانییەوە له هه‌رێم، بەڵكو ئەوەی هەیە تەنیا دەبێت لەڕێگەی هەدوو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و هەولێرەوە ئەنجامبدرێت، به‌ڵام ناشزانین لەداهاتوودا چ بڕیارێك دەدێت لەوبارەیەوە”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








