“ئێمه ئاماده‌ى دانوستانین له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا به‌ڵام ئه‌وان له‌به‌ر ڕۆژئاوا ره‌تیده‌كه‌نه‌وه”

ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكى ڕوسیا | فۆتۆ: Thibault Camus/Reuters
SNN
سه‌رۆكى رووسیا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئێمه ئاماده‌ى دانوستانین له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا به‌ڵام ئه‌وان له‌به‌ر ڕۆژئاوا ره‌تیده‌كه‌نه‌وه، ده‌شڵێت: “ئۆكرانیا بۆ به‌ده‌ستهێنانى ئامانجه‌كانى ڕۆژئاوا كارده‌كات”.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 16ى ئه‌یلول، ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكى رووسیا له په‌راوێزى لوتکەی شەنگەهای لە شاری سەمەرقەندی ئۆزبەکستان له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، “ئێمه به‌رده‌وام داواى گفتوگۆ و دانوستانمان كردووه له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا، ئه‌وانیش به‌رده‌وام داواكه‌ى ئێمه‌یان ره‌تكردووه‌ته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌وه‌ى داواى ئه‌نجامدانى گفتوگۆ ره‌تده‌كاته‌وه ئۆكرانیایه نه‌وه‌ك رووسیا”.
وتیشى: “ئێمه هۆكارى ئه‌م بابه‌ته ده‌زانین، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ئۆكرانیا له‌پێناو به‌دیهێنانى ئامانجه‌كانى ڕۆژئاوا شه‌ڕده‌كات”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا ڤلادیمێر پوتین باسى له‌وه‌شكرد، “ئێمه هیچ پاساوێكمان له‌به‌رده‌مدا نییه بۆ ئه‌وه‌ى شه‌ڕ له دژى ئۆكرانیا كۆتایی پێبهێنین، ده‌شمانه‌وێت به‌ته‌واوه‌تى هه‌رێمى دۆنباس كۆنترۆڵ بكه‌ین”.
له‌باره‌ى ئه‌و وڵاتانه كه دانوستان له‌نێوان رووسیا و ئۆكرانیا ده‌كات سه‌رۆكى رووسیا ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، “توركیا و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌رده‌وام نێوه‌ندگیرى ده‌كه‌ن له‌نێوان ئێمه و ئۆكرانیا، به‌ڵام تا ئێستا هیچ گفتوگۆیه‌كى راسته‌وخۆمان نه‌بووه، ناشزانین له داهاتوودا چى رووده‌دات”.
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
9كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
14كاتژمێر لهمهوپێشلە تبتی چین بومەلەرزە ڕوویدا و تاوەکو ئستا 16 کەس گیانیان لەدەستداوە
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









