SNN وادەی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق ئاشكرادەكات

SNN-عەلی حەمە سەعید
هەوڵەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق چڕكراونەتەوە بۆ ئەومەبەستەش لە ئێستادا نزیكەی 190 واژۆی پەرلەمانتاران كۆكراوەتەوە بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوە، هاوكات لە نێوان 26 تا 28ی ئەم مانگە دیاریكراوە بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەكە و بڕیاریشە لە 30 ئەم مانگە خۆپیشاندانی تشرینییەكان دەستپێبكەنەوە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە پەرلەمانتارانی كورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNN دراون ئەوەخراوەتەڕوو، پەرلەمانتارانی چوارچێوەی هەماهەنگی هەوڵەکانیان چڕكردووەتەوە بۆ ئەوەی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران دەستپێبكاتەوە، بۆ ئەومەبەستەش نزیكەی 190 واژۆی پەرلەمانتارانیان لە فراكسیۆنە جیاوازەكان كۆكردووەتەوە و ئاراستەی سەرۆكی پەرلەمانیان كردووە بۆ ئەوەی بڕیاری لەسەر دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكانی پەرلەمانی عێراق بدات.
ئاماژەبەوەشكراوە، چوارچێوەی هەماهەنگی 26 تا 28ی ئەم مانگەیان دیاریكردووە بۆ ئەوەی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت، بۆ ئەومەبەستەش تاڕادەیەكی زۆر كۆدەنگی زۆرینەی فراكسیۆنەكانی ناو پەرلەمانیان بەدەست هێناوە بۆ ئەوەی دەوامی پەرلەمان ئاسایی بكرێتەوە و دەستبكرێتەوە بە دانیشتنەكانی پەرلەمان.
SNN ئەوەشی زانیوە كە وابڕیارە لە 30 ی ئەم مانگە جارێكی دیكە لایەنگرانی تشرینییەكان دەستبكەنەوە بە خۆپیشاندان، هاوكات پەرلەمانتارانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی ترسی ئەوەیەان هەیە كە لایەنگرانی سەدرییەكانیش تێكەڵ بەو خۆپیشاندانەی تشرینییەكان ببن و جارێكی دیكە دۆخەكە ئاڵۆز ببێتەوە، بۆیە بڕیاریانداوە پێش ئەنجامدانی ئەو خۆپیشاندانە كۆبوونەوەی پەرلەمان بەڕێوەبچێت، بەڵام پێناچێت لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆككۆمار هەڵبژێردرێت.
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێشئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێشلەبارەی کردنەوەی گەرووی هورمزەوە بڕیار درا
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









