“تا ئێستا هیچ بڕە نەوتێك بۆ پارێزگای سلێمانی دابیننەكراوە”

0
347

SNN – عەلی حەمەسەعید
سەرۆكی لیژنەی وزە و پیشەسازی لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، تائێستا هیچ بڕە نەوتێك بۆ پارێزگای سلێمانی دابیننەكراوە.

هه‌فته‌ى پێشوو كه‌مال محه‌مه‌د، وه‌زیرى سامانه‌ سروشتییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم له‌ په‌راوێزى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى وزه‌ و سامانه‌ سروشتیه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان وتى: “مانگى داهاتوو ده‌ستبه‌ دابه‌شكردنى نه‌وتى سپى ماڵان ده‌كرێت و ئاماده‌كاریمان بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ كردووه‌”.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 21ى ئه‌یلول، كەریم عەلی، سەرۆكی لیژنەی وزە و پیشەسازی لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بە SNNی راگەیاند، “تائێستا هیچ بڕە نەوتێك بۆ پارێزگای سلێمانی دابیننەكراوە لە لایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە، لەكاتێكدا ئەو وەزارەتە بڕیاریداوە كە لەسەرەتای مانگی داهاتوو دەستبكات بە دابەشكردنی نەوتی سپی ماڵان”.

وتیشى: “لەكاتێكدا ساڵی رابردوو تەنیا لە 30% هاووڵاتییان نەوتیان وەرگرتووە و بۆ ئەمساڵ تائێستا دیارنیە كەی نەوت دابەشدەكرێت و نرخەكەی چەند دەبێت”.

سەرۆكی لیژنەی وزە و پیشەسازی لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوەشكرد،” بۆ ئەمساڵ بەڵێندراوە كە 15 ملیۆن لیتر نەوتی سپی رەوانەی پارێزگای سلێمانی بكرێت، بەڵام تا ئێستا هیچ بڕە نەوتێك نەهاتووەتە خەزانەكانی سلێمانی، هاوكات ساڵی رابردووش بەڵێندرا كە هەر ماڵێك یەك بەرمیل نەوتی پێدەدرێت و وەزیری سامانە سرووشتییەكان وتی: خۆم سەردانی ماڵەكان دەكەم، بەڵام ئەوەبوو كەمترین نەوت دابەشكرا و ئەو بەڵێنە جێبەجێنەكرا”.

وتەكانیسەرۆكی لیژنەی وزە وپیشەسازی لەئەنجومەنی پارێزگایسلێمانی لە كاتێكدایەكە لە ئێستادا نرخی بەرمیلێك نەوتی سپی ماڵان لە نێوان 260 تا 270 هەزاردینار دەفرۆشرێت.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this