پێشكەوتنەكانی تەكنەلۆژیا هەندێك جارنەبوونە تەهۆی دەستوەردان لە ژیانی تایبەتی و هەندێك جاریش پڕمەترسین

deepFakes
SNN-عەلی حەمەسەعید
سەرۆكی بەشی ڕاگەیاندن لە زانكۆی هەڵەبجە ئاماژەبەوەدەكات، رووبەڕووبونەوەی پێشكەوتنەكانی تەكنەلۆژیای ئەمرۆ كارێكی ئاسان نییە، هەموو ئەو پێشكەوتنە خێرایەی ئەمرۆ بواری میدیاو تەكنەلۆژیای میدیایی بەخۆیەوە دەیبینێت بۆتە جێگەی مشتمڕی شارەزایان توێژەرانی بواریی راگەیاندن، چونكە هەر یەكە لەو داهێنانە نوێیانە كاریگەری راستەوخۆیان لەسەر مرۆڤەكان هەیە و زۆر بەخێرای خەڵكی رادەكێشنە ناو بازنەی خۆیانەوە و دەستوەردەدەن لە ژیانی تایبەتی و هەندێ جاریش پڕمەترسین.
یەكێك لەو داهێنانە نوێیانەی كە مایەی نیگەرانین وەك (Deepfake) د. هەتاو حەمەساڵح، سەرۆكی بەشی ڕاگەیاندن لە زانكۆی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: لەم چەند ساڵەی رابوردوودا و بەنزیكەی چوار ساڵ لەمەوبەر دروستبووە، ئەمەش لە دەرئەنجامی هەوڵێكی بەردەوامی هەندێ لە كەسانی شارەزا بووە، بەتایبەت ئەوانەی هەمیشە ویستوویانە داهێنانەكانیان پڕفرۆشترین بێت زۆرترین قازانجی ماددی لێوە دەسبخەن، بەڵام بابەتی پاراستنی ماف و ژیانی مرۆڤەكان لای ئەوان بابەتێكی جێگەی گرنگی نەبووە، بۆیە، بەداخەوە (Deepfake) یەكێكە لەو داهێنانەی كە زۆرترین ئاسەواری نێگەتیفی هەم بۆ بواری میدیا هەم بۆ خەڵك هەیە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەرنامەی (Deepfake) لەرووی میدیاییەوە متمانە بەتەواوی دەخاتە ژێر پرسیارەوە و بۆ خەڵكیش دەبێتەهۆی دروستبوونی دڵەراوكێ و دووچاربوون بە چەندین بابەتی هەڵبەستراو ناڕاست، بۆ نمونە، كەسانی شارەزا لەم بوارەدا دەتوانن بە ئارەزووی خۆیان بۆ مەبەستی دەستكەوتێكی ماددی ناو و ناوبانگی كەسە دیارەكان و فریگەرەكانی كۆمەڵگە تێكبدەن و وێنە و ڤیدیۆ ساختە بكات و بۆ مەرامی سیاسیی و كۆمەڵایەتیی و ئەمنیی بەكاریبهێنێت.
سەرۆكی بەشی ڕاگەیاندن لە زانكۆی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە وەك شارەزایان و ئەكادیمستانی بواری راگەیاندن زۆرترین نیگەرانیمان لەبەرامبەر هاتنەناوەوە و بەكارهێنانی ئەم جۆرە ئەپلیكەشنانە هەیە، چونكە دەزانین كە ئاسەوارەكەی بەسەر خەڵكییەوە زۆر زۆر دەبێت، لە پەرەسەندنی ئەمانەدا ئیتر متمانە كەمدەبێتەوە بەتایبەت بۆ هەواڵ و وێنە و پۆستەكانی سۆشیاڵ میدیا، متمانە زۆر بەرەولاوازی دەروات مرۆڤەكان ئیتر گومان لە هەموو شت پەیدادەكەن.
وتەكانی سەرۆكی بەشی ڕاگەیاندن لە زانكۆی هەڵەبجە لە كاتێكدایە كە ناوبەناو لەلایەن هەندێك كەس ولایەن بۆمەبەستی تایبەتی و ناشیرینكردنی چەند كەسایەتییەك بە سود وەرگرتن لە بەرنامەی (Deepfake) ڤیدیۆی ئەو كەسایەتیانە دروستدەكەن و لە سۆشیال میدیا بڵاویدەكەنەوە، كە مەبەستیانە ناشیرینیان بكەن لای هاووڵاتیان.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









