نرخى یهك كارتۆن هێلكه له بازاڕدا 17 ههزار دینار گرانبووه

دوكانێكى فرۆشتنى هێلكه | فۆتۆ: Daily Mail
SNN – عەلی حەمەسەعید
لە ئێستادا بەراورد بە مانگی رابردوو نرخی هێلکە بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیووە، بەجۆرێک کارتۆنێک هێلکە 17 هەزار دیناری چووەتەسەر، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانیش هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات.
سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی ئهمڕۆ شهممه 24ى ئهیول، بە SNNی راگەیاند، “ماوەی چەند رۆژێكە نرخی هێلكە لە بازاڕەکاندا بەرزبووەتەوە بەجۆرێک نرخی کارتۆنێک هێلکە زیاتر لە 17 هەزار دیناری چووەتەسەر، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ خاوەنی كێڵگە پەلەوەرییەكاندا كۆبوونەوەمان كردووە و بەڵێندراوە نرخی هێلکە لەوە زیاتر گران نەكرێت”.
لهبارهى وردهكارى بهرزبوونهوهى نرخى هێلكه بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی ئهوهشى خستهڕوو، “هەفتەی رابردوو، یەك كارتۆن هێلكە نزیکی 48 هەزار دینار بووە، بەڵام لە دوێنێوە نرخی کارتۆنێک هێلکە بووه به 65 هەزار دینار، بەڵام چاودێری بازاڕ دەکەین ناهێڵین لەوە زیاتر نرخی هێلکە بەرزببێتەوە، چونکە خاوەنی كێڵگە پەلەوەرییەكان بەڵێنیانداوە نرخەكەی لەوەی ئێستای كە هەیە زیاتر بەرزنەكرێتەوە”.
بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی لهبارهى هۆكارى ئهم بهرزبوونهوهیه له نرخدا ئەوەشی خستەڕوو، “هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی هێلکە پەیوەندی بە كەمبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی هێلكەوە هەیە لە كێڵگە پەلەوەرییەكان، هاوکات هاوردەكردنی هێلکەش لەدەرەوە قەدەغەكراوە، ئەوەش وایکردووە کە بەرهەمی ناوخۆیی خواست و پێداویستی بازاڕەکانی ناوخۆ پڕناكرێتەوە”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








