“ھەرگیز لەگەڵ سیاسەتێک یان یاسایەک دا نابین کە دژ بە بنەماکانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام بێت”

فراکسیۆنی یەکیتی لە پەرلەمانی کوردستان
SNN
فراكسیۆنى یهكێتى له پهرلهمانى كوردستان رایدهگهیهنێت، سورین لەسەر رێگریکردن لەتوندوتیژی دژی ژنان و مرۆڤایەتی بە هەموو شێوەیەک دژی ژن کوشتنین، دهشڵێت: “ھەرگیز لەگەڵ سیاسەتێک، یان یاسایەک دا نابین کە دژ بە بنەماکانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام بێت”.
له راگهیهنراوێكدا كه ئهمڕۆ شهممه 24ى ئهیول، بڵاوكراوهتهوه فراکسیۆنی یەکێتی ههڵوێستى خۆى لهسهر ههموارى یاساى توندوتیژى ئاشكرا كردووه و رایگهیاندووه، “هەمیشە روون و راستگۆ بووینە لەگەڵ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان. بۆیە جەختدەکەینەوە کە سورین لەسەر رێگریکردن لەتوندوتیژی دژی ژنان و مرۆڤایەتی بە هەموو شێوەیەک دژی ژن کوشتنین. لەگەڵ ئەوەشدا بروای تەواومان بە پاراستنی ئاشتی ئاسایش و سەقامگیری خێزانی هەیە و لە پرەنسیپە بنەرەتیەکانمانە و خەباتیشی لەپێناودا دەکەین، هەروەک چۆن خەباتدەکەین لە پێناو پاراستنی شیرازەی خێزان و تەواوی کۆمەڵگای کوردی و بەرگرتن لە هەر هەوڵێک بۆ لێکترازانی ئەندامانی خێزانەکان لەیەکتر”.
دهقى راگهیهنراوهكه
راگەیاندراوی فراکسیۆنی یەکێتی لەسەر هەمواری یاسای توندوتیژیی خێزانی
هەمواری یاسای توندو تیژیی خێزانی، کاردانەوەو گفتوگۆیەکی زۆری بەدوای خۆی دا هێناوە. ئێمە وەکو فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان، هەڵوێستی پەرلەمانیمان لەسەر ئەم هەموارکردنەوەیە، بەمجۆرەیە:
١- هەمیشە روون و راستگۆ بووینە لەگەڵ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان. بۆیە جەختدەکەینەوە کە سورین لەسەر رێگریکردن لەتوندوتیژی دژی ژنان و مرۆڤایەتی بە هەموو شێوەیەک دژی ژن کوشتنین. لەگەڵ ئەوەشدا بروای تەواومان بە پاراستنی ئاشتی ئاسایش و سەقامگیری خێزانی هەیە و لە پرەنسیپە بنەرەتیەکانمانە و خەباتیشی لەپێناودا دەکەین، هەروەک چۆن خەباتدەکەین لە پێناو پاراستنی شیرازەی خێزان و تەواوی کۆمەڵگای کوردی و بەرگرتن لە هەر هەوڵێک بۆ لێکترازانی ئەندامانی خێزانەکان لەیەکتر.
٢- بەلای ئێمەوە هیچ شەرەفێک لە ژن کوشتندا نیە. توند و تیژی دژی ژنان، تاوانن و دژی داب و نەریت و کەلتوری کوردەواری رەسەنن و لەو پیناوەشدا دەبێت یاساکانمان لە خزمەتی ئەم ئاڕاستەیەدا ببن.
٣- مێژووی کوردستان پڕە لە نموونەی ئاکاری جوانی یەکسانی لە نێوان ژن و پیاودا. ئەوەش ئەو کوردستانەیە کە یەکێتی لە پێناوی دا خەبات دەکات. کوردستانێک کە دادپەروەری کۆمەڵایەتی تێدابێت، بۆیە فراکسیۆنەکەمان هەمیشە لەم پێناوەدا کاردەکات، سەرباری ئەوەی دووپاتی دەکەینەوە ھەرگیز لەگەڵ سیاسەتێک، یان یاسایەک دا نابین کە دژ بە بنەماکانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام بێت و رێزی ئایینەکانی تر و مافە بنەرەتیەکانی مرۆڤیش دەگرین. بۆیە، ئەگەر گومانێک هەبێت لە ھەر هەنگاوێک، یان پێشنیازە یاسایەک کە دژی ئەو پرەنسیپانەی سەرەوە بێت، بەدڵنیاییەوە فراکسیۆنی یەکێتی، جەخت دەکات لەسەر پشتیوانیکردن لەسەر وتە و هەڵوێستی فەرمی بەڕێز سەرۆکی پەرلەمان لەسەر پابەندبوونی دامەزراوەکە بە بەها و بنەما سەرەکییەکانی شەریعەتی ئیسلامی. بۆیە داواکارین لەبەر ڕۆشنایی ئەو پابەندبونە، مامەڵە لەگەڵ هەنگاوەکانی داهاتوو سەبارەت بە پێشنیازە یاساکە بکرێت، کە لە بنەڕەتدا خاڵی هاوبەش و هاوڕایی تەواوی فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان بووە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









