رۆژى پێنجشه‌ممه گۆڕان بڕیار له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نى حكومه‌ت و په‌رله‌مان ده‌دات

لۆگۆى بزووتنەوەى گۆڕان | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمەسەعید
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى به‌ڕێوه‌بردنى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت، رۆژى پێنجشه‌ممه جڤاتى نیشتمانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان كۆده‌بێته‌وه، به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN، “له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جگه له باسكردن له كۆنفڕانسى نیشتمانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان بڕیار له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى گۆڕان له بابه‌تى درێژكردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نى حكومه‌ت و په‌رله‌مان ده‌درێت”.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 27ى ئه‌یلول، نزار مه‌حمود، ئه‌ندامى لیژنه‌ى حه‌وت كه‌سى به‌ڕێوه‌بردنى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان به SNNى راگه‌یاند، “ئێمه له چه‌ند رۆژى رابردوودا كۆبوونه‌وه‌مان كردووه لیژنه‌كه‌مان بۆ ئه‌وه‌ى بڕیار له‌سه‌ر كۆنفڕانسى نیشتمانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان بده‌ین، سبه‌يش كۆده‌بینه‌وه و بۆ هه‌مان مه‌به‌ست، دووسبه‌ى پێنجشممه جڤاتى نیشتمانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان كۆده‌بێته‌وه”.
وتیشى: “تاوه‌كو كۆتایی ئه‌مساڵ به دڵنیاییه‌وه كۆنفڕانسى نیشتمانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌ڕێوه‌ده‌چێت”.
به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN، “له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جگه له بڕیاردان له‌سه‌ر كۆنفڕانسى نیشتمانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان بڕیار له‌سه‌ر رازیبوون به ده‌نگدان به درێژكردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نى حكومه‌ت و په‌رله‌مان ده‌درێت”.
SNN ئه‌وه‌شى زانیووه، “له ئێستاد بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان بووه به دوو بۆچوون و به‌شێكیان له‌گه‌ڵ ئه‌وه نین كه گۆڕان هاوكاربێت، به‌ڵام تیمى گۆڕان له حكومه‌ت و په‌رله‌مان و به‌شێكى زۆریان ده‌یانه‌وێت هاوكاربن له درێژكردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نى حكومه‌ت و په‌رله‌مان”.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه گوڵستان سەعید، سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی راگەیاند، “بابەتی درێژكردنەوەی تەمەنی ئێستای خولی پەرلەمان و هەروەها كابینەی حكومەتی هەرێم، بابەتێكی گرنگە و تائێستا ئێمە لە بزووتنەوەی گۆڕان خۆمان لەسەر ئەو بابەتە یەكلایی نەكردووەتەوە و لەتاوتوێكردنی ئەو بابەتەداین”.
سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “لەكۆبوونەوە و دانیشتنەكانمان لەسەر ئەو بابەتە بەردەوامین، بەڵام دواجار بڕیاری كۆتایی لای جڤاتی نشتیمانی بزووتنەوەی گۆڕانە و ئەوان هەر بڕیارێكیاندا ئێمەش پێوەی پابەنددەبین”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
8كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









