لە كۆی حەوت ملیار مەتر سێجا، لە ئێستادا دوو ملیار و 260 مەترسێجا ئاو لەبەنداوی دوكان هەیە

بهنداوى دوكان له پارێزگاى سلێمانى | فۆتۆ: MhamadKorra
SNN-عەلی حەمەسەعید
لێپرسراوی بەشی هایدرۆلۆجی بەنداوی دوكان ئاماژە بەوەدەكات، لە ئێستادا بەراورد بە ساڵی رابردوو ئەمكاتە ئاستی ئاوی بەنداوی دوكان مەترێك و 40 سانتیمەتر كەمیكردووە، دهشڵێت: “لەكاتێكدا بەنداوەكە توانای گلدانەوەی حەوت ملیار مەترسێجا ئاوی هەیە، بەڵام لە ئێستادا تەنيا بڕی دوو ملیار و 260 مەتر سێجا ئاوی تێدایە”.
سەلام نەجم، لێپرسراوی بەشی هایدرۆلۆجی بەنداوی دوكان بە SNNی راگەیاند، “لە ئێستادا رێژەی ئاوی بەنداوی دوكان لەنزمترین ئاستیدایە بەراورد بە ساڵی رابردوو بەجۆرێك ساڵی رابردوو لەمكاتەدا دوو ملیار و 470 مەترسێجا ئاومان هەبوو، بەڵام لە ئێستادا بڕی دوو ملیار و 260 مەترسێجا ئاو گلدراوەتەوە، ئەوەش دەكاتەلە %32 ی توانای بەنداوەكە كە خۆی توانای گلدانەوەی حەوت ملیار مەترسێجا ئاوی هەیە و لە ئێستادا بە گشتی لە %32 بەنداوەكە ئاوی تێدایە و لە %68 ی خاڵییە لە ئاو”.
ئاماژەی بەوەشكرد، “بەراورد بە ساڵی رابردوو لەمكاتەدا ئاستی ئاوی بەنداوی دووكان مەترێك و 40 سانتیمەتر كەمیكردووە، لەكاتێكدا تەنيا لەمساڵدا لەدوای كۆتایی هاتنی وەرزی بارانبارین ئاستی ئاوی بەنداوەكە چوارمەتر و 40 سانتیمەر دابەزیووە، هاوكات لەسەرەتای مانگی داهاتوو بە سەرەتای گلدانەوەی ئاو دادەنرێت بۆیە ساڵانە بەگوێرەی بڕی ئاوی گلدراوە پلاندادەنێین بۆ بەردانەوەی ئاو بۆ بەشی كشتوكاڵ و پارێزگاكانی دیكەی عێراق”.
لێپرسراوی بەشی هایدرۆلۆجی بەنداوی دوكان ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا پێنج یەكەی بەرهەمهێنانی كارەبا لەسەر بەنداوی دووكان بوونیان هەیە كەهەریەكەیان توانای بەرهەمهێنانی 80 میگاوات كارەبای هەیە، بەڵام ئێستا تەنها چەند یەكەیەكیان كاردەكەن و لە باشترین حاڵەتیشدا تەنها توانای بەرهەمهێنانی 400 مێگاوات كارەبامان هەیە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









