هه‌فته‌ى داهاتوو حكومه‌تى هه‌رێم بڕیار له‌سه‌ر به‌هه‌میشه‌یی كردنى فه‌رمانبه‌رانى گرێبه‌ست ده‌دات

لۆگۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمەسەعید
هەفتەی داهاتوو ئەنجوومەنی گشتی ڕاژەى حكومه‌تى هه‌رێم لەگەڵ سەرجەم بەڕێوەبەرە گشتییەكانی دیوانی وەزارەتەكان بۆ بابەتی دامەزراندنی كارمەندانی گرێبەست و كردنیان بە هەمیشەیی كۆدەبێتەوە.
به‌پێى ئەو زانیاریانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی بە SNN دراون، ” بەمەبەستی بەهەمیشەیكردنی فەرمانبەرانی گرێبەست لە داموودەزگا حكومییەكان وابڕیارە كە هەفتەی داهاتوو ئەنجوومەنی گشتی راژە لەگەڵ سەرجەم بەڕێوەبەرە گشتییەكانی دیوانی وەزارەتەكان كۆبوونەوەیەكی تایبەت بەو پرسە ئەنجامبدەن و لەو كۆبوونەوەیەدا گوێ لە سەرنج و پێشنیاری بەڕێوەبەرە گشتییەكانی دیوانی وەزارەتەكان بگیرێت”.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، “بابەتی بەهەمیشەیكردنی فەرمانبەرانی گرێبەست لە داموودەزگا حكومییەكان تەوەری سەرەكی ئەو كۆبوونەوەیه دەبێت و ئەمەش دوای ئەوە دێت كە ئەنجوومەنی وەزیران لە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بڕیاریدا ئەم بابەتە ئاراستەی ئەنجوومەنی گشتی راژە بكات”.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی بۆ SNN ئەوەشی خستەڕوو، “ژمارەی ئەو فەرمانبەرانەی كە بەشێوەی گرێبەست دامەزراون و مەرجەكانیان تێدایە بۆ ئەوەی بكرێنە فەرمانبەری هەمیشەیی دەگاتە زیاتر لە 29 هەزار فەرمانبەر، هاوكات بەگوێرەی پسپۆڕی و بڕوانامەكانیان پێداچوونەوە بەدۆسیەكانیاندا دەكرێت، پاشان بڕیاری كۆتاییان لەبارەوە دەدرێت”.
له هه‌رێمى كوردستان 29 هه‌زار فه‌رمانبه‌رى گرێبه‌ست هه‌یه كه له داموده‌زگا جیاوازه‌كاندا كارده‌كه‌ن.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








