
پڕكردنه‌وه‌ى به‌نزین له وێستگه‌یه‌كى سووته‌مه‌نى | فۆتۆ: Alexandra Koehn
SNN
وتەبێژی بەنزینخانەكانی شاری سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مڕۆ هه‌ر لیترێك به‌نزین 50 دینار نرخه‌كه‌ى هه‌رزانده‌بێت له هه‌موو جۆره‌كان.
بەهمەن قادر، وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 29ى ئه‌یلول، به SNNى راگه‌یاند، “كاتژمێر 4:00ى پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ نرخى سه‌رجه‌م جۆره‌كانى به‌نزین بۆ هه‌ر لیترێك 50 دینار داده‌به‌زێت”.
له‌باره‌ى ورده‌كارى دابه‌زینى نرخه‌كه به دیاریكراوى بەهمەن قادر ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “به‌نزینى سوپه‌ر له 1400 دیناره‌وه ده‌بێته 1350 دینار، به‌نزینى موحه‌سه‌ن له 1255 دیناره‌وه ده‌بێته 1205 دینار، به‌نزینى نۆرماڵ له 1075 دیناره‌وه ده‌بێته 1035”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى هۆكارى دابه‌زینى نرخه‌كه چییه؟ وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “له‌گه‌ڵ دابه‌زینى بۆرسه نرخى به‌نزینیش داده‌به‌زێت هاوكات ئێمه‌ش بازرگانین و ده‌مانه‌وێت به‌نزینه‌كه‌مان بفرۆشرێت له‌به‌ر ئه‌وه هه‌رزان بووه”.
دوو مانگ پێش ئێستا به‌هه‌مانشێوه‌ى ئه‌مڕۆ نرخى به‌نزین له سلێمانى دابه‌زینى به‌خۆیه‌وه بینى و هه‌ر لیترێك به‌نزین 50 دینار نرخه‌كه‌ى هه‌رزانبوونى به‌خۆیه‌وه بینى.
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
9كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









