سبهى دهستبه نۆژهنكردنهوهى تونێلى دهربهندیخان دهكرێت

تونێلى دهربهندیخان | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمەسەعید
دوای چەندین جار بڕیاری نۆژەنکردنەوە، دواجار سبەی ئاوەدانکردنەوەی سلێمانی دەست بە نۆژەنکردنەوەی تونێلی دەربەندیخان دەکات و قائیمقامی قەزاکەش دەڵێت: “زیاتر لە 180 ملیۆن دیناری بۆتەرخانکراوە”.
سلێمان محەممەد، قایمقامی قەزای دەربەندیخان ئەمڕۆ دووشەممە 3ى تشرینى یهكهم، بە SNNی راگەیاند، “سبەی سێشەممە 4ى تشرينى يەكەم لەلایەن تیمێكی تایبەتی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی رێگاوبانی سلێمانییەوە دەستدەکرێت بە نۆژەنكردنەوەی تونیلی دەربەندیخان، بۆ ئەومەبەستە دوو رێگای تایبەتمان بە هاتووچۆی ئۆتۆمبێلەكان تەرخانكردووە بە جۆرێك ئۆتۆمبێلی بچووك لە رێگەی بەرانان و بارهەڵگرەكانیش لە رێگەی ناوتاق-وارماوە هاتووچۆ دەكەن”.
ئاماژەی بەوەشكرد، “بڕی زیاتر لە 180 ملیۆن دینار بۆ نۆژەنکردنەوەی تونێلکە تەرخانكراوە و هەوڵدەدرێت بە کەمترین ماوە نۆژەنکردنەوەکەی تەواو ببێت، دابینکردنی دوو رێگاش “بۆ هاتووچۆکردنی ئۆتۆمبێل بۆئەوە دەگەڕێتەوە تا لەو ماوەیەدا کەمترین رووداوی هاتووچۆ رووبدات، چونكە رێگەی بەرانان بۆ ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر قورسترە.
قائیمقامی قەزای دەربەندیخان رەیدەکاتەوە کە تونێلەکە لە لایەن هیچ لایەنێکەوە نۆژەنبکرێتەوە و دەڵێت: “نۆژەنکردنەوەی تونێلەکە نەكرێتە موزایەدەی سیاسی و هیچ لایەنێكی سیاسی خۆی پێ بەرزنەكاتەوە، بەڵكو نۆژەنکردنەوەی لە لایەن حکومەتەوە دەکرێت و ئەوە کاری ئەوە، نەک لایەن و کەسی دیکە”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









