نوێترین زانیاری لەبارەی ئاشكراكردنی ناوی دەرچووانی پۆلی 12 لە زانكۆ و پەیمانگاکان

SNN-عەلی حەمەسەعید
ماوەی چەند ڕۆژێكە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكوومەتی هەرێمەوە سیستەمی زانكۆلاین بۆ وەرگرتنی دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی لەزانكۆو پەیمانگاكان داخراوە، لە ئێستاشدا وەزارەتی خوێندنی باڵا هەر لە ڕێگەی سیستەمی زانكۆلاینەوە سەرقاڵی ئاشكراكردنی ناوی دەرچووانی پۆلی 12 یە لەو زانكۆ و پەیمانگایانەی لێی وەردەگیرێن، ئەمساڵیش سەرجەم دەرچووانی پۆلی 12 لە زانكۆ و پەیمانگاكان وەردەگیرێن.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێینەوەی زانستی بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، ماوەی چەند ڕۆژێكە سیستمی زانكۆلایەن بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمی وەرگرتنی دەرچووانی پۆلی 12 داخراوە و لە %100 دەرچووانی پۆلی12 فۆڕمیان پڕكردووەتەوە، لە ئێستادا لیژنەیەكی باڵای وەزارەتی خوێندنی باڵا كار لەسەر ئاشكراكردنی ناوەكان دەكەن كە داواكاریان بۆ زانكۆ و پەیمانگاكان پێشكەش كردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بۆ ئەمساڵ 36 هەزار دەرچووی پۆلی12 فۆڕمیان پڕكردووتەوە هاوكات ئاشكراكردنی ناوی دەرچووانی پۆلی 12 بۆ وەرگرتنیان لە زانكۆو پەیمانگاكان كە خوێندکاران بەپێی ئەو فۆڕمە دەبێت كە خۆیان پڕیانكردووتەوەوداواكارییان پیشكەشكردووە،هاوكات ژمارەیەكی دەرچووی پۆلی 12ی ساڵی ڕابردووش بەهەمان شێوە بۆیان هەبوو فۆرمی زانكۆلاین پربكەنەوە و ئەوانیش ناویاندەگەڕیتەوە.
هەر لە زانیارییەكانی SNN ئەوەشهاتووە كە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەماهەنگی لەگەڵ سەرجەم زانكۆكانی هەرێم كردووە بۆ ئەوەی سەرجەم زانكۆكان تواناكانی خۆیان بخەنەگەڕ بۆ وەرگرتنی زۆرترین دەرچووی پۆلی 12 چونكە وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاریداوە كە بۆ ئەمساڵ سەرجەم دەرچووانی پۆلی 12 لە زانكۆ و پەیمانگاكان وەربگیرێن.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









