پارێزەرێك: داواكردنی پسولەی كڕینی زێڕ لەلایەن دادوەرەوە لەهاوسەران پێچەوانەی یاسایە

دادگا و رهوتى دادوهرى | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی چەند ڕۆژێكە بابەتی داواكردنی پسولەی كڕینی زێڕ لەلایەن دادوەرێكەوە لەهاوسەران بووتە جیگەی مشتومڕی هاووڵاتیان و دەزگاكانی ڕاگەیاندن، دادوەرێكی باری كەسی ئاماژە بەوەدەكات ئەوەی ئەودادوەرە ئەنجامیداوە لەڕووی یاساییەوە رێگەپێدراونییە و داهێنانی خۆیەتی بۆ چارەسەركردنی چەند كێشەیەكە كە لەكاتی گرێبەستی هاوسەرگیری ڕوودەدەن.
زانا نەبەز، پارێزەر لەشاری هەولێر بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو بڕیارەی لەلایەن دادوەرێكەوەدەرچووە وداوای پسولەی كرینی زیڕدەكات بەمەرجی ئەنجامدانی گرێبەستی هاوسەرگیری، پێچەوانەی یاسایە چونكە زۆرێك لەو هاوسەرانەی بڕیاری ئەنجامدانی هاوسەرگیری دەدەن مەرج نییە مارەییەكەیان تەنها زیڕبێت بەڵكوو هاوسەرگیری وا هەیە بڕی مارەییەكەیان تەنها قورئانێكی پیرۆزە یاخود هەندێك هاوسەر مارەییان گوڵێك یاخود هەرشتیكی دیكەیە كە زێڕ نەبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەركی دادوەر لە ئەنجامدانی گریبەستی هاوسەگیری بریتیە لە مارەبڕینی كوڕوكچ لەیەكتری وهەروەها تۆماركردنی بڕی ئەو مارەییەی كە لەنێوان ئەووهاوسەردا ڕێككەوتنی لەسەركراوە، بەڵام دادوەر بۆی نییە داوای پسولەی كرینی زیڕبكات لەهاوسەران چونكە ئەوە پێچەوانەی یاسایە.
ئەو پارێزەرە ئەوەشی خستەروو، بڕیارەكەی ئەو دادوەرە لەوەوە سەرچاوەی گرتووە كە هەندێك لە هاوسەرەكان پێش ئەوەی بچنەدادگاكان بۆ گرێبەستی هاوسەرگیری ئەوبڕە زێرەیان بۆ نە كڕدراوە كە لەسەری ڕێككەوتوون ئەوەش زۆر جار حاڵەتی ئیحراجی بۆ هاوسەرەكە دروستدەكات وناچار لەبەردەم دادوەر بڵێت زیڕم بۆ كڕردراوە، یاخود هەندێك حاڵەت تۆماركراوە بۆ نمونە پێشتر لەسەر 20 مسقاڵ مارەیی ڕێككەوتوون بەڵام دوای ئەوەی گرێبەستەكەیان لەدادگا واژۆكردووە دواتر پیاوەكە كەمتر لەو 20 مسقاڵەی بۆ هاوسەرەكەی كڕیوە، ئەوەش گرفتی دروستكردووە بۆیەئەودادوەرە لە دڵسۆزی خۆی ئەودادهێنانەی كردووە بۆئەوەی ئەو كیشانە روونەدەن بەڵام بڕیارەكەی پێچەوانەی یاسایە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









