
نانهواخانهیهك له سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمەسەعید
بەراورد بە سێ مانگی ڕابردوو نرخی ئارد لە بازاڕەكان دابەزیوە، بەڵام هێشتا نرخی نان لەنانەواخانەكان هەرزان نەبووە، بەڕێوبەری چاودێری بازرگانی سلێمانیش دەڵێت:” لەگەڵ دابەزینی نرخی فەردەیەک ئارد بۆ کەمتر لە 40 هەزار دینار نانەواخانەكان ناچار دەكەین هەشت نان بكەنەوە بە هەزار دینار”.
سۆران عەبدولغەفوور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی، بە SNNی ڕاگەیاند:” هەرزانكردنی نرخی نان و گرانكردنی پەیوەندی بە نرخی ئاردی توركییەوە هەیە لە بازاڕەكاندا، بەجۆرێك كاتێك هەشت نان بە هەزار دینار بوو فەردەیەك ئاردی تورکی ( بیشلەر) كە نانەواكان بۆنان بەكاریدەهێنن نرخەكەی لە نزیكی 36 هەزار دینار بوو، بەڵام دواتر بەهۆی شەڕی نێوان روسیا و ئۆکرانیا نرخی فەردەیەك ئارد بۆ نزیكی 55 هەزار دینار بەرزبووەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد:” لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی ئارد نانەواكانیش ناچار بوون شەش نان بە هەزار دینار بفرۆشن، بەڵام ئێستا نرخی فەردەیەك ئاردی توركی دابەزیوە بۆ نزیكی 44 هەزاردینار و هێشتا نەگەیشتووەتەوە بە نرخەكەی پێشووتری، بۆیە بەدڵنیاییەوە ئەگەر نرخی فەردەیەك ئارد بۆ خوار 40 هەزاردینار دابەزی ئەوكات ئێمەش نانەواكان ناچار دەكەین هەشت نان بكەنەوە بە هەزاردینار”.
بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی دەشڵێت:” ئێستا شەش نان بەهەزار دینارە بە كێشتی 100 بۆ 110 غرام، لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەیەك لەنانەواكان هەشت نان بە هەزار دینار دەفرۆشن کە كێشی گونكەكانیان لەنێوان 80 بۆ 85 غرامە، بەڵام ئەگەر نرخی ئارد هەرزانبوو ئەوكاتە كێشی گونك و ژمارەی نانەكانیش یەكدەخەین لە نانەواكان”.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
7كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









