وهزارهتى پهروهرده 30 هەزار و 740 خوێندكار دهگهڕێنێتهوه بهر خوێندن

خوێندكار لهكاتى تاقیكردنهوهدا | فۆتۆ: SNN
SNN
بەڕێوەبەری پلاندانانی پەروەردەیی لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدهگهیهنێت، پڕۆژەیەکمان هەیە بە ناوی “گەڕانەوە بۆ فێربوون” و ئامانجمانە ئەو قوتابییانەی کە نەچوونەتە بەر خوێندن، یاخود بە هەر هۆکارێک لە خوێندن دابڕاون بگهڕێنینهوه بهر خوێندن، دهشڵێت: “دەمانەوێت 30 هەزار و 740 قوتابی بگەڕێنینەوە بۆ بەر خوێندن”.
بەشدار سەرباز، بەڕێوەبەری پلاندانانی پەروەردەیی لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان له نوێترین لێدوانى رۆژنامهوانیدا رایگهیاند، “پڕۆژەیەکمان هەیە بەناوی گەڕانەوە بۆ فێربوون کە 2018 و 2019 دەستیپێکرد و تا ئێستاش بەردەوامە و سەرەتا لە هەولێر لە قوشتەپە و دارەتوو و بنەسڵاوە و خەبات وەکوو ئهزموونى دەستمانپێکرد و نزیکەی زیاتر لە هەزار کەسمان بۆ خوێندن گەڕاندەوە و ئەمساڵیش بەردەوامین و ئامانجمانە 30 هەزار و 740 قوتابی بگەڕێنینەوە بۆ خوێندن بە هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوە جیهانییەکان، چونکە پێویستمان بە لایەنی دارایی هەیە کە رێکخراوەکان دابینیدەکەن”.
لهبارهى وردهكارى پرۆسهكه و چۆنیهتى بهڕێوهبردنى پلانهكهیان بەڕێوەبەری پلاندانانی پەروەردەیی لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم ئاماژه بهوهشدهكات، “چەندین تیم بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان دروستکراون کە زیاتر لە 300 کەس دەبن و تیمی گەڕۆکن دەچنە ئەو ماڵانەی کە منداڵەکانیان لە خوێندن دابڕاون، یاخود هەر نەچوون بۆ خوێندن بۆ ئەوەی قەناعەتیان پێبکەین و بگەڕێنەوە بۆ خوێندن”.
وتیشى: “سیستەمێکیشمان هەیە بە ناوی (e_parwarda)تاوەکوو 1ى تشرینى یهكهم، کراوە دەبێت و دەتواندرێت قوتابی داخیل بکرێت و دواتر ناتوانن داخیل بکرێن و سیستەمێکیشمان هەیە ئەویش بە ناوی www.backtolearning.com لەوێ دیار دەبێت کە چەند قوتابی گەڕاونەتەوە و لە کوێ ولە چ شارێک و تەواوی زانیارییەکانی تێدایە”.
بەشدار سەرباز لهبارهى جۆرهكانى گهڕاندنهوهى قوتابیان ئهوهشى روونكردهوه، “دوو جۆر گەڕانەوەی قوتابیان هەیە، جۆرێکی ئێمە دەچینە ماڵیان و جۆرێکیشی لە ڕێگەی سیستەمی پەروەردەوە دەگەڕێنەوە و ئەوانەی ناگەڕێنەوە، ئەوانیش داخیلی سیستەمی خۆمان دەکەین، پرۆسەکەش ساڵانە بەردەوام دەبێت، بۆیە پرۆسەکە زۆر سەرکەوتووە و بەغداش هاتووەتە سەر خەت، ئەوانیش هەمان سیستەم بەکار دێنن”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









