
یانەی بایرن میونخ
SNN Sport
لەرکابەرییەکانی هەفتەی 27ی خولی ئەڵمانیا، ئێوارەی ئەمڕۆ یانەکانی بروسیا دۆرتمۆند و بایرن میونخ بردنەوەیان تۆمارکردو توانیان 3 خاڵی ئەم هەفتەی خولەکەش بەدەست بهێنن.
لە یەکەم یاریدا یانەی بروسیا دۆرتمۆند لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی وڵفسبۆرگ و لە ئەنجامدا توانی یاریەکە 2-0 لێ بباتەوە.
هەردو گۆڵی یانەی بروسیا دۆرتمۆند یاریزانان”گێرێرۆو ئەشرەف حەکیمی لە خولەکەکانی 32،78 تۆماریان کرد.
بەم بردنەوەیە یانەی دۆرتمۆند خاڵەکانی بووە 57 خاڵ و لە پلەی دووەم دێت.
لە دووەم یاری ئەمڕۆدا یانەی بایرن میونخ لە یاریگای ئەلیانز ئەرینا بە بێ ئامادەبوونی هاندەر میوانداری یانەی ئینتراخت فرانکفۆرتی کردو لە ئەنجامدا توانی یاریەکەی 5-2 لێ بباتەوە.
گۆڵەکان یاریزانان” گۆرتیزکا، مۆلەر، لیڤاندۆڤسکی، داڤیس، مارتین گۆڵی پێنجەم بە هەڵە لە خۆیان کرد.
2گۆڵی یانەی ئینتراخت مارتین تۆماری کرد.
بەم بردنەوەیە خاڵەکانی یانەی بایرن میونخ بووە 61 خاڵ و لە پلەی یەکەم دەبینرێت.
ئەنجامی یارییەکانی تری ئەمڕۆ:
فرایبۆرگ 0-1 ڤێردەربرێمەن
پادرپۆرن1-1هۆفنهایم
بروسیا مونشن گلادباخ 1-3 لیڤەرکوزن.
یارییەکانی سبەی یەکشەممە:
شاڵکە- ئۆگسبۆرگ 4:30
ماینز- لایپزیگ 4:30
کۆڵن- فۆرتۆنا دۆسڵدۆرف 7:00
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









