پرۆژەیەكی وەزارەتی كشتوكاڵ پێنج هەزار هەلی كار بۆ هاووڵاتیان دەڕەخسێنێت

کێڵگەیەکی کشتوکاڵی لە هەرێم
SNN-عەلی حەمەسەعید
وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەڕێگەی جێبەجێكردنی پڕۆژەی بەبازاڕكردنی گەنم لە سلێمانی سەرقاڵی كاركردنە لەو پرۆژەیەو لە ئێستادا رێژەی 78%ی قۆناغی یەكەمی تەواوبووە و كە بڕی 128 ملیار دیناری تێدەچێت ساڵانە توانای وەرگرتنی 150 ھەزار تۆن گەنمی دەبێت و بە تەواوبوونیشی هەلیكار بۆ زیادلە پێنج هەزار هاووڵاتی دەرەخسێنێت.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNN بەپشتبەستن بەو زانیارییانەی كە لەوەزارەتی كشتوكاڵ پێی دراون ئەوەخراوەتەڕوو، لەچوارچێوەی پلانەكانی وەزارەتی كشتوكاڵ بۆ زیاترگرنگیدان بە كەرتی كشتوكاڵ وساغكردنەوەی بەرهەمی ناوخۆی جوتیارانی هەرێم، كاركردن لە پرۆژەی نیشتیمانی بەبازاڕكردنی گەنمی جوتیارن لە سلێمانی بەردەوامی هەیە و تائێستاش لە %78 ی كاركردن لە قۆناغی یەكەم بەكۆتا گەیشتووە و لە ئێستادا نزیكەی سێ هەزارهەلی كاری بۆ هاووڵاتیان ڕەخساندووە.
ئاماژەبەوەشكراوە، دەبێت پڕۆژەكە لە ماوەی پێنج ساڵدا تەواوبكرێت كە خۆی دەبینێتەوە لە دروستكردنی 30سایلۆ، كە ساڵانە توانای وەرگرتنی 150 هەزار تۆن گەنمیان هەیە، هاوكات هەرلە پرۆژەكەدا پێنج كارگەی گەورەی بەرهەمهێنانی ئارد و ساوەر و بڕوێش و پاستە و عەلەفی ئاژەڵ دروستدەكرێن و هاوكات تێچووی پرۆژەكەش پێكدێت لە 128 ملیار دینار.
هەرلە بەدواداچوونەكانی SNN ئەوەشخراوەتەڕوو، لە ئێستادا بەهۆی كاركردن لەو پرۆژە گرنگەی بواری كشتوكاڵ هەلی كار بۆ نزیكەی سێ هەزار هاووڵاتی ڕەخساوە، بەتەواوبوونی سەرجەمی پرۆژەكەش ئەوا دتواندرێت هەلی كار بۆ زیاد لە پێنج هەزار هاووڵاتی بڕەخسێندرێت.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









