نوێترین زانیاری لەبارەی خوێندنی پرۆگرامی ژینگە لەناوەندەكانی خوێندن

خوێندکاران لە پۆلدا
SNN-عەلی حەمەسەعید
وتەبێژی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگەی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات بەنامەیەكمان دەستپێكردووە بە ئەنجامدانی چەندكۆڕو سیمینارێك بۆ دروستكردنی مامۆستای ڕێبەری ژینگەیی، ئەوەش بەمەبەستی گەیاندنی پەیامی ژینگەیی لە ڕێگەی ئەو مامۆستایانەی دەبنەری ژینگەیی هاوكات ئەوبابەتە ژینگەییەی كە باس دەكرێت ناكریچتە پرۆگرامێكی سەرەكی لەناوەندەكانی خوێندنوتاقیكردنەوەی لەسەر ناكرێت.
ڕەزاق خەیلانی، وتەبیژی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگەی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: بابەتی خوێندنی پرۆگرامی ژینگەیی لەناوەندەكانی خوێندن چەندساڵێكە لەلایەندەستەی ژینگەوەكاری لەسەر دەكرێت، بۆ ئەومەبەستەش چەندجارێك لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە كۆبوونەوەمانكردووە وئەو بەرنامەی كە ئێمە دامانناوە بۆ ئەوەی بگوازرێتەوە بۆ ناوەندەكانی خوێندن لەلایەنوەزیری پەروەردەوە دەستخۆشیمان لێكراوە و پەسندبووە لەلای وەزارەتی پەروەردە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەرنامەكەی ئێمە بریتییە لەوەی كە لەرێگەی كردنەوەی خول وسیمینارەوە بۆ هەرناوەندێكی خوێندن لەلایەن مامۆستایەكەوە بكرێتە مامۆستای ڕێبەری ژینگەیی، دواتر ئەو مامۆستایە ئەو زانیارییانەی كە لەسیمینار وخولەكاندا وەریگرتووە بیگوازێتەوە بۆ قوتابخانەكەی كە لەدووتوێی نامیلەكەیەدا دیاریكراون بۆ ئەوەی ئەومامۆستای ڕێبەری ژینگەییە قوتابیان هۆشیار باتەوە لە گرنگیدان بە ژینگەو پاراستنی ژینگەو سروشت.
وتەبێژەكەی دەستەی چاككردن و پاراستنی ژینگە ئەوەشی خستەڕوو، ئەو بەرنامە و سیمینارەی كە بۆ مامۆستای ڕێبەری ژینگەیی دەخرێتە ڕوو نابیچتە پرۆگرامێكی سەرەكی لەناوەندەكانی خوێندنوتاقیكردنەوەی لەسەر ناكرێت، بەڵكوو تەنها مبەست لێی بۆ گەیاندنی بابەتە ژینگەییەكانەبەمامۆستایان و قوتابیان لەناوەندەكانی خوێندن لە ئێستاشدا لەسنوری چەند بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەەیەكدەستمان پێكردووە و لەسەرجەمپەروەردەكان هەمان كار دەكەین.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
8كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
9كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
10كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
8كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
9كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









