لە ئەمڕۆوە هاووڵاتییان و گەشتیاران دەتوانن بەبێ ترس بڕۆنە گۆیژە

شاخى گۆیژە لە سلێمانى | فۆتۆ:KBF
SNN – عەلی حەمەسەعید
سەرۆکی پارتی سەوزى كوردستان رایدهگهیهنێت، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستانى سلێمانى توانیمان ئەو گورگەى كه ههفتهى رابردوو لهنێو شاخى گۆیژه بینرا تێكهڵ به كۆمهڵێك سهگ بكهین، دهشڵێت: “چیتر مهترسى نییه و هاووڵاتییان و گهشتیاران دهتوانن سهردانى گۆیژە بكهن”.
هەفتەی رابردوو بەهۆی بینینی گورگێکەوە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لەپێناو پاراستنی سەلامەتی هاووڵاتییان و گەشتیاران و وەرزشەوانان سەردانی بۆ سنووری گۆیژە بە “مەترسیدار” ناوبرد.
ملکۆ بازیانی، سەرۆکی پارتی سەوزی کوردستان ئهمڕۆ سێشهممه 11ى تشرینى یهكهم، لهو بارهیهوه بە SNNی راگەیاند، “دوای ئەوەی لەماوەی رابردوودا گورگێک لەنزیک شاخی گۆیژە بریندارا بوو، دواتر بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لەوبابەتە ئاگادارکرایەوە توانرا ئەو گورگە دەستگیربکرێت و تێکەڵ بە کۆمەڵێک سەگی بەرەڵا بکرێت و راهێنانی پێبکرێت کە هیچ مەترسییەک لەسەر مرۆڤ دروستنەکات”.
سەرۆکی پارتی سەوزی کوردستان زانیارى زیاترى لهو بارهیهوه خستهڕوو و وتیشى: “لە ئەمڕۆوە هاووڵاتییان و گەشتیاران و وەرزشەوانان دەتوانن بەبی ترس سەردانی گۆیژە بکەن و کارەکانی خۆیان راپەڕێنن لە وەرزشکردن یاخود گەشتکردن و هەرکارێکی دیکە، بۆیە دڵنیایی دەدەینە هاووڵاتییان کە هیچ مەترسییەک بەهۆی ئەو گورگەوە لە گۆیژە بوونی نەماوە”.
سەرۆکی پارتی سەوزی کوردستان له وهڵامى ئهو پرسیارهى ئایا تاوهكو ئێستا هیچ هاووڵاتییهك زیانى پێشگهیشتووه بههۆى ئاژهڵا كێوییهكانى شاخى گۆیژهوه ئەوەشی خستەڕوو، “تائێستا بەهۆی ئاژەڵی دڕندە لە سنووری گۆیژە هیچ حاڵەتێکی نەخوازراو تۆمار نەکراوە، هاوکات مەترسی گورگیش کاتێک دەبێت بەشێوەی کۆمەڵ کە پێیان دەوترێت گەلەگورگ هێرشبکەنە سەر رانەمەڕێک یاخود مرۆڤێک، بەڵام تائێستا ئەو حاڵەتە لە سنوورەکە تۆمارنەکراوە”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









