موسەننا ئەمین: عێراق ده‌وڵه‌تێكی لاوازە ناتوانێت سه‌روه‌ری ته‌ماته و باینجانه‌كه‌شی بپارێزێت

موسەنا ئەمین
snn-
ئەندامێکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، عێراق ده‌وڵه‌تێكی لاوازە ناتوانێت سه‌روه‌ری ته‌ماته و باینجانه‌كه‌شی بپارێزێت كه نه‌هێڵێت ته‌ماته‌ی دراوسێكانی ئیفلاس به جوتیاره‌كانی بهێنێت چ جای ئه‌وه‌ی بتوانین سه‌روه‌ری خاک و ئاسمانمان بپارێزین.
لە بارەی کۆبوونەوەیان لە بۆردومانەکانی هەرێمی کوردستان لە لایەن تورکیا و ئێرانەوە موسەننا ئەمین بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە:”من پێشبینی ناكه‌م زۆر ئه‌نجامێكی گرنگی لێبكه‌وێته‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی حزبه سیاسیه‌كانی عێراق ته‌نانه‌ت به‌شێک له هێزه ئه‌منیه‌كانیشی وابه‌سته بوون و پابه‌ندبوونیان هه‌یه له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران، عێراق ده‌وڵه‌تێكی لاوازین ناتوانێت سه‌روه‌ری ته‌ماته و باینجانه‌كه‌شییان بپارێزێت كه نه‌هێڵین ته‌ماته‌ی دراوسێكانمان ئیفلاس به جوتیاره‌كانمان بهێنێت چ جای ئه‌وه‌ی بتوانین سه‌روه‌ری خاک و ئاسمانمان بپارێزین بۆیه له‌وكاته‌ش كه گفتوگۆی بۆردومانه‌كه‌ی توركیا ده‌كرا وتم به عه‌ره‌بی (اخشی ان یكون هذا تباریاً في الخطاب) واته ئه‌ترسم ئه‌مه هه‌ر بریتی بێت له پێشبڕكێی وتاردان، پێرێش جه‌ختم له‌وه كرده‌وه كه من هه‌ر ئه‌و چاوه‌ڕوانیه‌م لێی هه‌یه و چاوه‌ڕوانیه‌كی گه‌وره‌م لێی نییه ئه‌وه‌نده‌ی كه به ده‌ست ئێمه‌یه سه‌ركۆنه‌كردنی ئه‌وانه‌یه.”
وتیشی:”ئێمه تێده‌گه‌ین له‌وه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه كێشه‌ی ئه‌منیان هه‌یه و به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌منیان هه‌یه و دراوسێیه‌تیان له‌سه‌ر ئێمه پابه‌ندبوون له‌سه‌ر ئێمه دروست ده‌كات، به‌ڵام بێگومان ده‌بێت ئه‌وان له‌وه تێبگه‌ن كه عێراق ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆیه و ناكرێت ببێت به‌شوێنی تاقیكردنه‌وه‌ی چه‌ک و شوێنی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ململانێ و شوێنی فڕێدانی كێشه‌كانی ناوخۆ بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنور”.
” به‌م بارودۆخه‌ی ئێستایه‌وه نه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و نه ده‌وڵه‌تانی دراوسێ هیچ کامییان هاوكاری عێراق نین بۆئه‌وه‌ی بچێته‌وه سه‌ر قاچی خۆی و له‌سه‌ر پێی خۆی ڕابوه‌ستێت و تیماری برینه‌كانی بكات، به‌ڵكو به‌رده‌وام له‌ناو جه‌سته‌یدا بیماری و ناخۆشی و ئازاری زیاتر دروست ده‌كه‌ن، وه ئه‌وان بۆ به‌ده‌ستهێنانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان عێراقیان كردووەته مه‌یدانی ته‌راتێنی هێزه نێوده‌وڵه‌تی و ئیقلیمیه‌كان ته‌نانه‌ت شه‌ڕی خۆشیان له‌گه‌ڵ ئۆپۆزیسیۆنی خۆیان هێناوه له‌ناو عێراقدا ده‌یكه‌ن هه‌روه‌كو چۆن شه‌ڕی ئه‌جندا ئیقلیمیه‌كانی خۆشیان كاتی خۆی له‌ناو عێراقدا له‌سه‌ر بنه‌مای ئاسایش و خوێنی عێراقیه‌كان ده‌یانكرد ئێستاش به‌هه‌مان سیاسه‌ت له‌و ده‌وڵه‌تانه‌وه به‌رده‌وامه، وه ئه‌مه‌ش قسه‌یه‌كی گشتیه بۆ هه‌موو ده‌وڵه‌تانی دراوسێ كه ململانێی خۆیان نه‌نێرن بۆ عیراق، وه ئێره نه‌كه‌نه مه‌یدانێک بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانی خۆیان له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌من و ئاسایش و خوێن و خاكی ئێمه”.
سەبارەت بە داواكاری ئێران بۆ ده‌ركردنی لایه‌نه كوردییه ئۆپۆزیسیۆنه‌كانی ئێران وتیشی:”ئێمه ده‌بێت دوو جۆر ئۆپۆزیسیۆن له یه‌كتری جیابكه‌ینه‌وه ئۆپۆزیسیۆنێكی سه‌ربازی چه‌كدار، وه ئۆپۆزیسیۆنێكی سیاسی په‌نابه‌ر، ئۆپۆزیسیۆنی په‌نابه‌ر یاخود سیاسی مافێكه كه یاسای نێوده‌وڵه‌تی پاراستویه‌تی یان ده‌بێت ئێمه په‌نایان بده‌ین یان ده‌بێت به‌ڕێزه‌وه بیانگوازینه‌وه بۆ شوێنێكی تر له‌هه‌ر شوێنێكی دنیا كه بتوانێت په‌نایان بدات و بیانپارێزێت ئه‌مه ئیلتیزامێكی ئه‌خلاقی ویاسایی و نێوه‌ده‌وڵه‌تیه له‌سه‌ر هه‌رێم و عێراق”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
1كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
3كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
1كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









