باوكى هه‌رێم ره‌فعه‌ت: تاوانى كوڕه‌كه‌م وتنى قسه‌ى راسته

پارێزه‌ر هه‌رێم ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵا | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعيد
باوكى پارێزه‌ر هه‌رێم ره‌فعه‌ت رایده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێستا نازانن كوڕه‌كه‌یان به چ تۆمه‌تێك ده‌ستگیر كراوه و ده‌شڵێت: “ئاسایش ته‌نانه‌ت رێگه‌نادات ئۆتۆمبێله‌كه‌ى و كه‌ره‌سته‌كانیشى وه‌ربگرینه‌وه”.
بەبێ ئاگاداری کەسوکاری و سەندیکای پارێزەران و به‌بێ ئه‌وه‌ى تۆمه‌ته‌كه‌ى دیاربێت، پارێزەر هەرێم رەفعەت عه‌بدوڵا ماوه‌ى سێ رۆژه لە لایەن ئاسایشی هەولێرەوە دەستگیرکراوە.
له‌باره‌ى كه‌یسى ئه‌و پارێزه‌ره‌وه ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵا، باوكى پارێزه‌ر هه‌رێم ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 12ى تشرینى یه‌كه‌م، به SNNى راگه‌یاند، “سێ رۆژ له‌مه‌وبه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ى هه‌رێمى كوڕم په‌یوه‌ندى پێوه‌كردم و وتى: هه‌رێم چووه بۆ ڕانیه، به‌ڵام ته‌له‌فۆن وه‌ڵام ناداته‌وه. كۆتاجار كه په‌یوندى پێوه‌كردم كاتژمێر 2:00ى پاشنیوه‌ڕۆبوو و نوێژم ده‌كرد و نه‌مده‌توانى په‌یوه‌ندییه‌كه وه‌ڵام بده‌مه‌وه، دواى ئه‌وه له‌كاتژمێر 3:00ه‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك وه‌ڵام ناداته‌وه. له‌دواى ئه‌م بابه‌ته ئێمه 24 كاتژمێر هیچ هه‌واڵێكمان نه‌بووه و پاشان دوێنێ بۆمان ده‌ركه‌وت كه له‌كاتى گه‌ڕانه‌وه‌یدا له هه‌ولێر له‌لایه‌ن ئاسایشى پارتیه‌وه ده‌ستگیر كراوه”.
وتیشى: “ئێستا ده‌زانین كه له ئاسایشى گشتى هه‌ولێر ده‌ستبه‌سه‌ره، به‌ڵام رێگه‌ناده‌ن كه بیبینین یان ته‌نانه‌ت ئۆتۆمبێله‌كه‌شى وه‌ربگرینه‌وه، پێشمان ناڵێن كه له‌به‌رچى ده‌ستگیر كراوه و تۆمه‌ته‌كه‌ى چییه”.
له باره‌ى ئه‌وه‌ى تا چه‌ند راسته كه تۆمه‌تى بازرگانى مادده‌ى هۆشبه‌رى خراوه‌ته پاڵ؟ باوكى پارێزه‌ر هه‌رێم ره‌فعه‌ت وتى: “كوڕه‌كه‌ى من هه‌موو كه‌س ده‌یناسێت و ده‌زانێت كه كه‌سێكى چۆنه و دووره له‌و بابه‌تانه‌وه، تاكه كار كه بیكات ئه‌وه‌یه قسه‌ى راستى ده‌كات و له ماوه‌ى رابردووش‌دا هه‌مووان ده‌زانن كه زۆر به‌رگریی له زیندانیانى بادینان ده‌كرد و به خۆبه‌خشى كارى بۆ ده‌كردن مه‌گه‌ر ئه‌وه تاوانى بێت”.
ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵا ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “له ئێستادا چاره‌نووسى كوڕه‌كه‌ى نادیاره و داواكاره به‌زووترین كات هه‌مووان بێنه‌ده‌نگ له‌سه‌رى و راستى و دروستى ده‌ستگیر كردنه‌كه‌ى ئاشكرا بكرێت”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
11كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









