
زانکۆ لاین
SNN-
ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ناوی وەرگیراوانی لە زانکۆ و پەیمانگاکان راگەیاند.
ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بۆ ئەمساڵی خوێندن 63هەزار و 900 کورسیمان بۆ خوێندنی زانکۆ و پەیمانگاکان ئامادەکردووە، 41 هەزار و 253 کەس وەرگیراون، 27 هەزار و 360 خوێندکاری ئەمساڵ بوون، لەو ژمارەیەش 368 خوێندکار بەهۆی هەڵەی پڕکردنەوە کێشەیان بۆ دروستبووە و ناویان نەهاتووەتەوە، سبەینێش کێشەی ئەوان لە رێگەی تۆمارکردنی سکاڵاوە چارەسەر دەکرێت.
راشیگەیاند: 21 هەزار و 966 کورسی بە بەتاڵی ماوەتەوە، بۆ ئەوەی کەس نەڕوات بە پارە و خوێندنی پارارێل بخوێنێت، لەو ژمارەیەش 6هەزار کورسیمان بۆ خوێندنی ئەمساڵ زیادکردووە، پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ تەواو فەراهەمکراوە بۆ خوێندکاران، جا بە خۆڕایی بێت یاخود بە پارە.
بۆ ئەوەی بزانیت لە کام بەش ناوت هاتووەتەوە کرتە لەم بەستەرە بکە
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









