لەبارەی پێدانی یەک ژمارە بە دوو ئۆتۆمبێل روونکردنەوە دەدرێت

عەلی حەمەسەعید_SNN
دوای بڵاوبوونەوەی وێنەیەک کە تیایدا دەردەکەوێت دوو ئۆتۆمبێل لە پارێزگای هەڵەبجە بەهەمان ژمارەو هێما یەک تابلۆی ئۆتۆمبێلیان لێبەستراوە، بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە له SNNەوە ڕوونکردنەوە ددات.
عەمید حەسەن عەبدوڵا، بڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند:ئێمە لەبەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە هیچ ژمارەیەکمان نەداوە بە ئۆتۆمبێل و ئەو پرۆسەیەش لە هەڵەبجە دەستی پێنەکردووە، بۆیە ئاگاداری ڕاستی و دروستی ئەو بابەتەنین.
ئاماژەی بەوەشکرد، کۆدی پارێزگای هەڵەبجە لە تابلۆی ئۆتۆمبێل ژمارە 23یە، بەڵام ئەو وێنەیەی بڵاو بووەتەوە کۆدەکەی ژمارە 21 ئەو کۆدەش تایبەتە بە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی.
بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، ئەکرێت حاڵەتێکی لەو شێوەیە ڕوویدابێت و یەک تابلۆ بە هەمان ژمارە و هێما درابن بە دوو ئۆتۆمبێل، بەڵام تا ئێستا ئێمە لە پارێزگای هەڵەبجە تەنها کۆدی تایبەتمان بۆ دیاریکراوە و دەستمان نەکردووە بە پێدانی تابلۆی ئۆتۆمبێل.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









