بە پارەی عومرەکارانی هەرێم مووچەی بەشێک لە فەرمانبەرانی عێراق دابین دەکرێت

0
320

SNN-عەلی حەمەسەعید

بەڕێوەبەری گشتی حەج وعومرەی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات بڕی ئەو50 دۆلارەی كە وەك ڕسومات لە حاجیانی هەرێم وەردەگیرێت لەلاین دەستەی گشتی حەج وعومرەی عێراقییەوە دیاریكراوە و وەك داهاتی فیدراڵی مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت و لە كۆی ئەو 50 دۆلارەی لە عومرەكانی هەرێمی وەردەگرین 25 دۆلاری دەگەڕێنینەوە بۆ دەستەی گشتی حەج و عومرەی عێراق و ئەوانیش لە دابینكردنی مووچەی خۆیان خەرجیدەكەن.

شێخ نیاز ڕاغب، بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرەی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: بابەتی وەرگرتنی 50 دۆلار بەناوی ڕسوماتەوە لە عومرەكانی هەرێم چەندساڵێكە بوونی هەیە وئەو50 دۆلارە دەخرێتە سەر تێچووی گشتی عومرە و ئەوەش لەلایەن دەستەی گشتی حەج وعومرەی عیراقی دیاریكراوە وئێمەش پێوەی پابەندین، هاوكات لەكۆی ئەو 50 دۆلارەی لە عومرەكانی وەردەگرین ئێمە 25 دۆلاری دەگەڕێنینەوە بۆ دەستەی گشتی حەج وعومرەی عێراق چونكە ئەوداهاتە وەك داهاتێكی فیدراڵی مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، وەرگرتنی ئەو بڕەپارەیە لەلایەن دەستەی گشتی حەج وعومرەی عێراق بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە دەستەی گشتی حەج وعومرەی عێراق حكومەتی عێراق مووچەیان بۆ خەرج ناكات بەڵكو و لەو داهاتە مووچە وەردەگرن كە خۆیان دەستی دەخەن لە وەرزی حەج وگەشتی عومرە بۆیە ئەوداهاتەی هەرێمی كوردستانیش كە دەگەرێتەوە بۆ بەغدا لە مووچەی ئەو فەرمانبەرانەی دەستەی گشتی حەج وعومرەی عێراق خەرجدەكرێت.

بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرەی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، ساڵانە بەگوێرەی گونجان بۆ نموونە مانگانە بێت یاخود شەش مانگ جارێك یاخود ساڵێك جارێك بێت دەستەی گشتی حەج وعومرەی عێراق دێنە هەرێمی كوردستان یاخود ئێمە دەچینە بەغدا و لەوێ‌ پاكتاوی داهات دەكەین هەرچەندیان بەربكەوێت پێیان دەدرێت ئەوەشی دەمێنێتەوە دەیگەرێنینەوە بۆ خۆمان و پاشان بەگوێرەی ڕێكارەكان بەشێكی بۆ حكومەت وبەشێكیشی بۆ پرۆژەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی پارێزگاكان خەرجدەكرێتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this