لە SNNەوە ناوی سەرجەم كانیدانی سەرۆككۆمار بخوێنەرەوە

SNN-عەلی حەمەسەعید
وابڕیاڕە ئەمڕۆ پێنجشەممە كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار بەڕێوەبچێت بۆ ئەومەبەستەش 33 كاندید کێبڕكێ دەكەن بۆ بەدەستهێنانی زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران، بەگوێرەی بەدواداچوونی SNNیش دەردەكەوێت كە دەرچوونی كاندیدەكەی یەكێتی بۆ پۆستی سەرۆككۆمار یەكلایی بووەتەوە و ئەگەری زۆریش هەیە ئەمڕۆ فراكسیۆنی پارتی بایكۆتی كۆبوونەوەكەی پەرلەمانی عێراق بكەن.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەیSNN كە لە پەرلەمانتارانی كورد لە بەغدا وەریگرتوون ئەوە خراوەتەڕوو، تا ئێستا هیچ ئاماژەیەك نییە بۆ دواخستنی كۆبوونەوەكەی پەرلەمان كە تایبەتە بە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار، كۆبوونەوەكەی پەرلەمانیش تەنها یەك بڕگە لە خۆدەگرێت كە بریتیيە لە هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار، بۆ ئەومەبەستەش 33 كەس وەك كاندید ناوی خۆیان تۆمار كردووە و مەرجەكانیان تێدایە بۆ ئەوەی ببنە سەرۆككۆمار ئەگەر دەنگی پێویست بەدەستبهێنن.
ئاماژەی بەوەشكرد، بۆ كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ ڕێژەی یاسایی كە بریتیە لە 220 پەرلەمانتار ئامادەی كۆبوونەوەكە دەبن، لەناو بەربژێرەكانیشدا ( د.بەرهەم ئەحمەد ساڵح) كاندیدی یەكێتیی نيشتمانیی كوردستان چانسی بردنەوەی ئەو پۆستەی لە هەموو بەربژێرەكانی دیكە زیاترە و ئەگەر تەنەها 220 پەرلەمانتاریش ئامادەبن ئەوا پێدەچێت كاندیدەكەی یەكێتی زیادلە 160 دەنگی بەدەست بهێنێت و ئەگەریش زۆرە هەر لە جەولەی یەكەمی دەنگدانەكەدا (د.بەرهەم ) دەنگی پێویست بەدەستبهێنێت.
لەزانیاریەیكانی SNN ئەوەش هاتووە پەرلەمانتارانی ناو فراكسیۆنە جیاوازەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی و زۆرینەی پەرلەمانتارانی سونە و زۆرینەی پەرلەمانتارانی سەربەخۆ و لەگەڵ ژمارەیەك پەرلەمانتاری دیكەی كوردی ناوفراكسیۆنەكانی دیكەی پەرلەمانی عێراق دەنگەكانیان بۆ كاندیدەكەی یەكێتی دەبێت، هاوكات ئەگری زۆریش هەیە فراكسیۆنی پارتی بایكۆتی كۆبوونەوەكەی پەرلەمانی عێراق بكەن بەو پێیەی بێهوابوون لەدەرچوونی كاندیدەكەیان كە ( ڕێبەر ئەحمەد)ە.


عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









