“سیناریۆی پارتی بەرامبەر دژەتیرۆر لەم کاتەدا یەکێتی بێدەنگ ناهێڵێتەوە قسەی خۆی دەبێت”

SNN-عەلی حەمەسەعید
وتەبێژی فركسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات داڕشتنی سینارۆیەكی ئاشكرا بۆ تۆمەتباركردنی دژەتیۆری كوردستان و یەكێتیی نشتیمانیی كوردستان لەم كاتە سەتیارەدا هۆكارەكەی ئەوەیە یەكێتی تەسلیمی ئیرادەی پارتی نەبووە لەبارەی پرسی سەرۆككۆمارەوە، بۆیە وەك هەستكردن بە بەرپرسیارێتی یەكێتیش هەروا بێدەنگ نامێنێتەوە لەوتۆمەتانەی ئاراستەی دەكرێن.
سۆزان مەنسور، وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: خەڵكی كوردستان بەگشتی ئەو ڕاستییە دەزانن كە پارتی لە كوێوە ئازای پێگەیشتووە و دەست بۆكوێی دەبات چارەسەری بكات، لەم كاتە هەستیارەدا كە لەسەروبەندی هەڵبژاردنی سەرۆككۆمارداین دوای ئەوەی بە هەموو شیوەیەك پارتی هەوڵیدا ئیرادەی خۆی بەسەر یەكێتی نشتیمانی كوردستان بسەپێنێت و یەكێتی بێتە ژێرباری داواكارییەكانی پارتی بەڵام سەركەوتوو نەبوو، بۆیە بەناچاری دەستی بۆ داڕشتنی ئەوسینارۆیەیە برد كە شەو بینیمان.”
ئاماژەی بەوەشكرد، تۆمەتباركردنی هێزەكانی دژە تیرۆری كوردستان و یەكێتیی نشتیمانیی كوردستان لە وەها ڕووداوێكدا، نیشانەی ئەوەیە كە پارتی بێهیوا بووە لەوەی لەپرسی سەرۆككۆماردا بیەوێت ئەوەی دەیەوێت بەدەستی بهێنێت، بۆیە وەك هەستكردن بە بەرپرسیارێتی یەكێتی بێدەنگ نابێت لەوتۆمەتانەی كەئاراستەی كراون.
وتەكانی وتەبێژەكەی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق لە كاتێكدایە كە وابڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار كۆببێتەوە و ئەگەری زۆری سەركەوتنی كاندیدەكەی یەكێتی لەبەرامبەر كاندیدەی پارتی هەیە، هەر بەوهۆیەوە شەوی ڕابردوو كەنالەكانی پارتی دەستیانكرد بە بڵاوكردنەوەی سینارۆیەك لەبارەی كوشتنی كارمەندێكی دژەتیرۆر لە شاری هەولێر.
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
9 خولهك لهمهوپێششاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
9 خولهك لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
9 خولهك لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









